Ads (728x90)

چارەسەرییەکی ئاسان و بەهێز بۆ قۆڵۆن و چەندین نەخۆشی تر
ئاشکرایە کە تووشبوون بە (قۆڵۆن) و نەخۆشییەکانی هاوشێوە بە شێوەیەکی بەرچاو لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، چارەسەرییەکانیش هەمەجۆرن بەڵام بەداخەوە کاریگەرەکانیان یان کاتییە یان بێهوودەیە، لەو بابەتەماندا تیشك دەخەینە سەر شێوازێکی ئاسان و سەرکەوتوو و سەرسوڕهێنەر بۆ چارەسەرکردنی (قۆڵۆن) و نەخۆشییەکانی هاوشێوە، بەو هیوایەی هەموولایەك سوودی لێببینن.
چارەسەرییەکە خۆی لە بەکارهێنانی شێوازێکی تایبەت دەبینێتەوە، بەوەی کەسی تووشبوو پێش نووستن دڵۆپێك هەنگوینێکی پاك و ئەسڵی لەسەر ناوکی دابنێت، بۆ ئەوەی جلوبەرگیشی پیس نەبن لەزگەیەك لەسەر ناوکی دابنێت، هەروەها پێش ئەوەی هەنگوینەکە بەکاربهێنێت هەندێك (زەنجەبیل) ی لەسەر دابنێت.
لەوبارەیەوە (دکتۆر ماهر صیدم) پسپۆڕی چارەسەرکردن بە دەرزی چینی دەڵێت: ئەگەر ئەو شێوازی چارەسەرییە (کە لەسەرەوە باسمانکرد) بە شێوەیەکی بەردەوام و بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ (مانگێك بۆ دوو مانگ) بەکاربهێنرێت، بە ئیزنی خودای گەورە شیفای کەسە تووشبووەکان دەدات لە زۆر حاڵەت و نەخۆشی، کە ئێمە لێرە ئاماژە بە دیارترین و بەربڵاوترینیان دەدەین:
  1. چارەسەرییە بۆ ئازارەکانی سەرئێشەی درێژخایەن.
  2. چارەسەرییە بۆ ئازارەکانی چاو.
  3. چارەسەرییە بۆ هەوکردنی لووت.
  4. چارەسەرییە بۆ ئازارەکانی پشتەوە مل و شانەکان.
  5. چارەسەرییە بۆ ئازارەکانی پێشەوەی مل و هەناسەتەنگی.
  6. چارەسەرییە بۆ ئازارەکانی خوارەوەی پشت.
  7. چارەسەرییە بۆ ئازارەکانی گەدە و زەرداو.
  8. چارەسەرییە بۆ گرفتەکانی قۆڵۆنی عەسەبی.
  9. چارەسەرییە بۆ قەبزی و سکچوونی درێژخایەن.
  10. چارەسەرییە بۆ گرفتەکانی دابەزین و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
  11. چارەسەرییە بۆ ئازارەکانی کڵاوەی ئەژنۆ.

إرسال تعليق