Ads (728x90)

پیاوێك دایکی دەگریێنێت بۆ ئەوەی ژنەکەی پێبکەنێت!!
ئەوە چیرۆکێکی ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤە بێوەفاکانە، کە دوکاندارێکی زێڕینگەر دەیگێڕێتەوە.. دوکاندارە زێڕینگەرە دەڵێت: لە سەروبەندی هاتنی جەژن بووین، پیاوێك بە هاوڕێیەتی ژنەکەی هاتە شوێنی کارەکەم کە دایکیشی لە دواوەیان بوو و کوڕەکەیانی هەڵگرتبوو.

ژنی پیاوەکە دەستیکرد بە کڕینی زێر و شتە گرانبەهاکان، ئینجا پیاوەکە پێیووتم: حیسابەکەت چەندە؟، منیش پێمووت بیست هەزار و سەد ڕیاڵ (ڕیاڵی سعودی).. پیاوەکە پێیووتم: ئەو بیست ڕیاڵەت لە کوێ هێنا، ئێمە ئەو شتانەی کڕیمان حەقەکەی بیست هەزار ڕیاڵ بوو؟!..منیش بە پیاوەکەم وت: پیرە دایکەکەت مستیلەیەکی هەڵگرت کە نرخەکەی سەد ڕیاڵ بوو.. پیاوەکە پێیووتم: کوا مستیلەکە لە کوێیە؟!.. منیش وتم: ئەوەتا لە دەستی دایکت دایە.. پیاوەکە بەپەلە مستیلەکەی لە دەستی دایکی دەرهێنا و بۆ لای من فڕێیدا و گوتی: پیرەژنەکان بۆیان نییە زێڕیان هەبێت، زێڕیان بۆ چییە!!.

دوکاندارە زێڕینگەرەکە دەڵێت: کاتێك دایکی پیاوەکە گوێبیستی ئەو قسانەی کوڕەکەی بوو، دەستیکردە گریان و ڕۆیشتە ناو ئۆتۆمبێل!!.. ئینجا ژنی پیاوەکە گوتی: فڵانە کەس، ئەوە دایکی پیاوەکەم چیکرد؟!، دەترسم لەمەودوا منداڵەکەمان هەڵنەگرێت (وەکو بڵێی ئەو پیرەژنە بووبێتە خزمەتکاریان)!!.

دوکاندارە زێڕینگەرەکە دەڵێت: بە بینینی ئەو ڕووداوە زۆر تێکچووم و سەرکۆنەی ژن و مێردەکەم کرد.. بۆیە پیاوەکە ڕۆیشتە لای دایکی لەناو ئۆتۆمبێلەکە و بە دایکی گوت: ئەگەر دەتەوێت ها مستیلەکە هەڵگرە!!.. دایکی پێیووت: نا بە خوا نامەوێت، بەڵام ویستم لە جەژندا دڵخۆش بم وەکو چۆن خەڵك دڵخۆش دەبن، بەڵام تۆ خۆشبەختیت لەناوبردم!!، یا ڕەبی خوا نەتگرێت و بتبوورێت!!.

تەماشاکەن، کە سەرەڕای ئەوەی ئازاری دایکی دەدات، بەڵام دایکەکەی لە میهرەبانبوون بۆی بەردەوام دەبێت!!.
بەڕێزان، با مافی دایك و باوکمان بپارێزین، چونکە خودای گەورە دەفەرمووێت: (( وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُوا إِلاَّ إيَّـاهُ وَبِالوَالِدَيْنِ إحْساناً إمَّا يبلُغَنَّ عِندَكَ الكِبَرَ أحَدُهُما أو كِلاهُما فلا تَقُـلْ لهُما أُفٍّ ولا تَـنْهَـرهُما وقُـلْ لهُما قولاً كريماً " واخْفِــضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُـل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّـيَانِي صَغِيراً )) واتە: په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه‌، كه‌ جگه‌ له‌و، كه‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه‌ چاكه‌كاریش بن له‌گه‌ڵ دایك‏ و باوكتاندا، هه‌ركاتێك یه‌كێكیان یان هه‌ردووكیان به‌ پیری كه‌وتنه‌ لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له‌ ده‌ست مه‌كه‌ و هه‌رگیز پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ‌ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌كه‌، به‌رده‌وامیش قسه‌ و گفتوگۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك‏ و جوان‏ و به‌جێ‌ بێت.

إرسال تعليق