“ڕۆڵف فریس” کە دواتر بە “شێخ ڕەفیق ئەحمەد فریس” ناسرا، وازیهێنا لە مەسیحییەت و موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.
“ڕۆڵف فریس” کە تەمەنی (73) ساڵە و لە بەهاری تەمەنییدا موسڵمان بووە دەڵێت: دوای پاشەکشەی کەنیسە، ئسلام قەرەبووی ئەو بۆشاییە ڕۆحییە دەکاتەوە کە خۆرئاوا بەدەستییەوە دەناڵێنێت.
ئەو دەڵێت: هەستمدەکرد بە بوونی بۆشاییەکی ڕۆحی، خانەاودەکەم کە وازیان لە هەموو ئایینەکان هێنابوو بۆیان پڕ نەکرایەوە، تەنانەت کەنیسەی چاکسازی کالفینیا (کە لە بنچینەدا دەگەمەوە سەری) نەیتوانی ئەو بۆشاییە ڕۆحییەی من پڕ بکاتەوە، مۆزیکیش کە ناوبانگم پێی دەرکرد بوو نەیتوانی ئەو بۆشاییە ڕۆحییەی من پڕ بکاتەوە، بەڵام کرانەوەم بە ڕووی شارستانییەتەکانی دیکەدا و مامەڵەی کۆمەڵایەتی لێبووردەییانە و ئاشکرابوونی سەرسوڕمانێکی ڕۆحی و نادیاریی کە من لە مەسیحییەتدا لەدەستمدابوو، ئەوانە هەموو پاڵنەرم بوون بۆ ئەوەی ببمە موسڵمان.
“ڕۆڵف فریس” ئاماژە بەوەش دەدات، کە ئێستا کەنیسە بایەخ بە ئایین نادات، ئەمە حاڵی نزیکەی (70%) هۆڵەندییەکانە.
سەبارەت بە یەکەم پەیوەندیشی بە ئیسلامەوە، “ڕۆڵف فریس” دەڵێت: لە باشووری ئەفریقیا بووم، لە جیهانی مۆزیکێکی ژاوەژاویدا دەژیام، تیپێکی مۆزیکی موسڵمانم ناسی کە دژی ڕەگەزپەرستی بوون، ئەو کات هەستمکرد کە ئەوان وەڵامدەرەوەی پێویستییە ڕۆحییەکەی منن، منێك کە ئیلهامی جیهانی مۆزیکم پێبەخشراوە.
“ڕۆڵف فریس” ئاماژە بەوەش دەدات، کە مامەڵەی باشی لە وڵاتە ئیسلامییەکان بینیووە کە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا سەردانیکردوون، کە ئەوە هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ناسینێکی قووڵی ئایینی ئیسلام و ئینجا موسڵمانبوونی.
شایەنی باسە، “ڕۆڵف فریس” ئێستا لە هۆڵەندا کاری پێشنوێژی دەکات لە یەکێك لە مزگەوتەکانی هۆڵەندا کە نوێژخوێنەکانی بە زمانی هۆڵەندی دەدوێن، هەروەکو سەرپەرشتیاری بەشی ئیڕشادە لە زانکۆی ڕۆتردامی ئیسلامی و، هاوکات ڕاوێژکاریشە لە شارەوانی، ڕۆڵێکی گەورە و بەرچاوی هەیە لە ناساندنی ئیسلام بە کۆمەڵگای هۆڵەندی و بڵاوکردنەوەی ئایینی ئیسلام لەناو تاکەکانی.

إرسال تعليق