Ads (728x90)

بەناوبانگترین پزیشکە دەروونییەکان وا دەڵێن
مرۆڤەکان هەڵگری تایبەتمەندیی جیاوازن، هەریەکێکیان لە دیدگایەکەوە وێنای کەسایەتییەکەیان دەکەن، ناسینەوەی کەسایەتییە ڕاستەقینەکانیش لە ڕووکەشەوە تا ڕادەیەك ئەستەمە بەڵام لە هەمانکاتیشدا شتێکی مومکینە.
لەو بابەتەماندا تیشك دەخەینە سەر چەند سیفەتێکی مرۆڤەکان کە دەتوانین لە ڕێگەیانەوە خوێندنەوە بۆ کەسایەتییەکانیان بکەین و هەقیقەتی شاراوەی ناخیان بدۆزینەوە، لەو ڕووەوەش پشتدەبەستین بە بۆچوونی بەناوبانگترین پزیشکە دەروونییەکانی جیهان کە بە سوودوەرگرتن لە پسپۆڕێتییەکەیان توانیویانە زانیاری زۆر گرینگ لەوبارەیەوە ئاشکرا بکەن و وێنەی چەند کەسایەتییەکی جیاوازمان بۆ وێنا بکەن.
ئەمەی خوارەوەش چەند نموونەیەکن، کە ڕەنگە ببنە ڕێخۆشکەر بۆ ناسینەوەی هەقیقەتی چەندین کەسایەتی تر:
  1. ئەو کەسەی دەم بە خەندە بێت لەگەڵ خەڵك، کەسێکی دڵپاك و سینەپاك و نیازپاکە.
  2. ئەو کەسەی زۆر پێبکەنێت، کەسێکە لە ناخەوە خەفەتبار و دڵتەنگە.
  3. ئەو کەسەی بایەخ بە وردەکاری شتەکان بدات، کەسێکی سەرڕاست و ڕاستگۆیە.
  4. ئەو کەسەی زۆر توڕە ببێت، کەسێکی زۆر لاواز و بێهێزە.
  5. ئەو کەسەی چاکەکانی خەڵك لەگەڵیدا نەنرخێنێت،کەسێکە بێبەش لە هەموو هەستێکی بەرز و جوان.

إرسال تعليق