حیکمەتێك هەیە دەڵێت: دوژمنی خۆت بناسە ئینجا ڕووبەڕووی ببەوە، زانا و توێژەرە ئەمریکییەکان دەیانەوێت ئەو حیکمەتە لەسەر زەمینی واقیعدا جێبەجێ بکەن.
بەوەی لە بری نەهێشتنی “ئێش و ئازار” بە پێدانی داوودەرمان، توێژەران هەڵسان بە ئەنجامدانی چەندین توێژینەوە کە ڕێگەخۆشکەر بن بۆ بینینی “ئێش و ئازار”.
بڕیاری پزیشکەکان بۆ بینینی “ئێش و ئازار” بووەتە واقیع، ئەمەش پاش چەندین تاقیکردنەوەی سەرەتایی، کە تیمێکی پزیشکی پێی هەڵسابوون بە ئامانجی زانینی ڕادەی کاریگەری ئەو داوودەرمانانەی نەخۆشەکان وەریدەگرن.
سەرۆکی توێژەرەکان کە مامۆستایە لە بەشی دەروونناسی لە زانکۆی “کۆلۆرادۆ” دەڵێت: ئەو وێنەیە سەرەڕای جیاوازی ڕەنگەکانی، بەهێزی “ئێش و ئازار” ڕووندەکاتەوە، ئەوەی تێبینی دەکرێت لەو وێنەیەدا، توندی و بەهێزی “ئێش و ئازارەکەیە” لەو ناوچانەی بە ڕەنگی زەرد دەردەکەون، بەڵام لەو ناوچانەی بە ڕەنگی شین دەردەکەون، “ئێش و ئازارەکە”کەمترە.
هیوای توێژەر و پزیشکەکان بە تەنها بینینی “ئێش و ئازار” نییە، بەڵکو لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری دروستبوونی “ئێش و ئازار” لە حاڵەتە ئاڵۆز و درێژخایەنەکاندا.
سەرۆکی توێژەرەکان هەروەها دەڵێت: ئەو توێژینەوانە لە ڕێگەدان بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی کە ناتوانن وەسفی “ئێش و ئازار” بکەن “لە منداڵ و ئەو کەسانەی تووشی خەڵەفاوی هاتوون.”.
سەرۆکی توێژەرەکان ئاماژە بەوەش دەدات، کە هیواکان زۆرن بە دەرکەوتنی ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوانە، بە تایبەت کە هەموو یەکێك ڕۆژێك لە ڕۆژان هەستی بە “ئێش و ئازار” کردووە بەڵام هەرگیز بە چاو نەیبینیووە.

إرسال تعليق