Ads (728x90)

ئەڵمانیا: پۆستەرەکانی “زەردەخە” بە فەرموودەیەکی پێغەمبەر دەڕازێنرێنەوە
گەلی ئەڵمانیا بەوە ناسراون کە خاوەن سیستەم و دامەزراوە تۆکمە و بەهێزەکانن، لەوێ یاسا بەوپەڕی ڕوونی و بەبێ جیاوازی جێبەجێ دەکرێت.

ئەڵمانەکان تا ڕادەیەکیش دڕ و ڕەقن، “ماکینەکانی ئەوروپا” زۆر ڕەق و سەڕەقن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا “زەردەخە” هیوای پێشکەوتنی زیاتریان پێدەبەخشێت.

لە پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووك و هەندێك پێگەی کۆمەڵایەتی دیکەدا، وێنەی تابلۆیەکی ڕێکلامکردن بڵاوکراوەتەوە، کە وەزارەتی ژینگەی ئەڵمانی بە شێوەیەکی ڕەسمی لە شوێنە گشتییەکانی ئەڵمانیا دایناوە، لە تابلۆکەدا بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە: "تبسمك في وجه أخيك صدقة كما قال الرسول محمد"، واتە: زەردەخەنەت لە بەرامبەر براکەتدا، بە چاکە بۆت هەژمار دەکرێت، وەکو پێغەمبەر موحەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) دەفەرمووێت.

داواکردن بۆ پیشاندانی زەردەخەنە ماوەیەك دەبێت لە وڵاتانی جیهان بڵاوبووەتەوە، دامەزراوە حکومی و تایبەتییەکانیش بایەخی زیاتر بە ڕاهێنانی کارمەندەکانیان دەدەن لەسەر گرنگیدان بە هاوڵاتیان و کرێکاران، تەنانەت هەندێك لە هێڵە ئاسمانییەکانی وڵاتی چین بایەخیان داوە بە دانانی بەردی بچووك لەناو دەمی ئەو ژنانەی وەکو خزمەتکار لەناو فڕۆکەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی ڕایانبهێنن لەسەر دەرخستنی زەردەخەنە لەگەڵ سەرنشینان.

إرسال تعليق