لە یاری دوێنێ شەویدا لە بەرامبەر یانەی گەڵەتەسەرای تورکی، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ملکەچی یاساکانی تورکیا بوو و دروشمی کۆمپانیای جیهانی گرەوەکانی لەسەر درێسی یاریزانەکانییەوە لابرد، بەو هۆیەشەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە درێسی سپی بەبێ بوونی هیچ نیشانەیەك یارییەکەی ئەنجامدا.
بە گوێرەی یاساکانی وڵاتی تورکیا، هەموو ئەو کەسانە دەستگیر دەکرێن کە تۆمەتی هەبوونی دەستییان لە گرەوەکان بەسەردا ساخببێتەوە یان بانگەشەیان بۆ بکات، ئەو یاسایانەی تورکیاش یەکانگیرە لەگەڵ ڕێنماییەکانی ئیسلام و میراتی مێژووی دەوڵەتی تورکیا.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی (حوڕییەت دەیلی نیوز) ی تورکی بەودواییانە ئاشکرایکرد، کە پارتی گەلی تورکی هەوڵەکانی خستوەتەگەڕ بۆ هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، بەڵام لەو هەوڵانەیدا شکستیهێناوە، هەر ئەو هەوڵانەی پارتی گەلی تورکیاش بوو کە یەکێتی تۆپی پێی تورکیای لەسەر ئەو مەسەلە خستە ناو کێشەوە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا.

إرسال تعليق