دوو منداڵی ئوستوڕاڵی سەلماندیان، کە شێریش دەتوانێت هۆگری مرۆڤ بێت و بەوپەڕی ئاسانی بژیێت و ڕابێت لەگەڵ خێزانی ئادەمیزاد.
لە چەند وێنەیەکدا، کە ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) ی بەڕیتانی بڵاویکردوونەتەوە، دانیشتنی شێرێك لەگەڵ دوو منداڵی ئوستوڕاڵی لەسەر خوانی نانخواردن بەدیار دەکەوێت، دوو منداڵەکەش کە تەمەنیان (3) ساڵە هەست بە مەترسی ناکەن لە بەسەربردنی کاتەکانی ژیان لەگەڵ ئەو شێرە.
شێرەکە، کە لە جۆری (تامیر) ە و تەمەنی (3) ساڵە لە ناوچەی سیریك (ستاردست) لە ئوستوڕاڵیا دەژیێت و لەگەڵ ئەو دوو منداڵە بە هەموو وڵاتدا دەگەڕێن و یاری بەیەکەوە ئەنجام دەدەن، تەنانەت ئەو شێرە مامەڵەیەکی ئاساییانە لەگەڵ منداڵان دەکات.
ئەو دوو منداڵەش کە لە وێنەکە بەدیار دەکەون ڕایانگەیاندووە، کە هەست ناکەن لەگەڵ گیانەوەرێکی دڕندە دەژین، ئەوان هەروەها دەڵێن: ئەو شێرە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ پشیلە، تەنیا ئەوە نەبێ کە قەبارەکەی گەورەترە.

إرسال تعليق