ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیك لە یانەی بلۆگرانا بڵاویکردەوە، کە تیمی پزیشکی یانەی بەرشەلۆنە هەڵساون بە ئەنجامدانی پشکنین لەڕێی بەکارهێنانی شەپۆڵە دەنگییەکان لەسەر شوێنی پێکانەکەی میسی، بەڵام دەرەنجامەکان دڵخۆشکەر نەبوون، چونکە دەرکەوتووە کە تا ئێستاش پێکانەکە کاریگەری لەسەر ماسوولکەکانی بەشی پشتەوەی ڕانی ڕاستییەوە هەیە، کە ئەوەش دووپات لە سەرنەکەوتنی چارەسەرییەکان دەکاتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆی ئەنجامدرابوون.
پزیشکەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەترسن پێکانەکەی میسی مەترسیدارتر بێت ئەگەر لە یاری ڕۆژی چوارشەممە لە بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاری بکات، بۆیەش ئەگەری بەشداریکردنی میسی لەو یارییەدا لاواز دەبێت، هەرچەند میسی پێدادەگرێت لەسەر بەشداریکردن لەو یارییە بەبێ لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکانی گرتنەبەری هەنگاوێکی ترسناکی لەو جۆرە.

إرسال تعليق