لە یەکێك لە یارییە گرنگەکانی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان (یاری چوون)، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێشوازی لە یانەی گەڵەتەسەرای تورکی کرد.
لەو میوانداریکردنەدا، یانەی شاهانە سەرکەوتنێکی گرنگ و گەورەی تۆمارکرد و بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ یارییەکەی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە گەیشتن بە قۆناغی نیوەی کۆتایی نزیکبووەوە، بەمەش یانەی پایتەختی ئیسپانیا تا ڕادەیەکی زۆر بلیتی یارییەکانی قۆناغی داهاتووی مسۆگەر کردووە.
یاریزانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە پشتبەستن بە توانا و شارەزایی (خۆزێ مۆرینیۆ) کە بە پلانڕێژییەکی تۆکمەوە ئاراستەیکردبوون، ئاستێکی بەرزیان لەو یارییەدا پێشکەشکرد و سەرکەوتووبوون لە ڕێگەگرتن لە یاریزانانی گەڵەتەسەرای لە جێبەجێکردنی پلانەکانی (فاتیح تریم) ی ڕاهێنەری یانە تورکییەکە.
ئەنجامی یارییەکە دڵنیاکەرەوە بوو بۆ نیاز و خواستەکانی دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەرایەتی و هەوادارە مەدریدستاکان، بە تایبەت کە یانە مەدریدییەکە سەرکەوتوو بوو لە پارێزگاریکردن لە یاریزانەکانی لە مەترسییەکانی تووشبوون بە پێکان.
لە ڕاستییدا ڕیاڵ مەدرید سێ بزماری لە تابوتی یانە تورکییەکە قایمکرد و گورزێکی گەورەی لێوەشاند و تا ڕادەیەکی زۆر بێهیوایکرد لە گەڕانەوە بۆ ناو کەشوهەوای ڕکابەریکردن بۆ گەیشتن قۆناغی داهاتوو.
شایەنی باسە گۆڵەکانی ڕیال مەدرید لە لایەن (ڕۆناڵدۆ، بنزیما، هیگواین) ەوە تۆمارکران.

إرسال تعليق