پیاوێك داخوازی ژنێکی زۆر زۆر جوانی کرد و بوونە هاوسەری یەکتر. پیاوەکە زۆر زۆر هاوسەرەکەی خۆشدەویست، تا ڕۆژگارێك هات و نەخۆشییەکی پێستی سەخت بڵاوبوویەوە، ژنەکەشی دووچاری ئەو نەخۆشییە بوو، بە تەرزێك کە بە کاریگەری تووشبوون بەو نەخۆشییە، شێوەی دەموچاو و جەستەی تێکچوو و شێواوی تێدا بەدیارکەوت، ژنەکە هەستیکرد و دڵنیا بوو کە تووشی ئەو نەخۆشییە بووە و ئیدی جوانییەکەی لەدەستدەدات.
لەو وەختانەدا، پیاوەکە لە دەرەوەی ماڵەوە بوو و ئاگادار نەبوو بە تووشبوونی ژنەکەی بەو نەخۆشییە، دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە و بینینی حاڵەتی ژنەکەی، جارێکی تر چووە دەرەوە و ئەوجارەیان کە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، خۆی بە کوێر پیشاندا و گوتی: تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ هاتووم و چاوەکانم لەدەستداوە و کوێر بوومە!.
ژن و پیاوەکە ژیانی هاوسەرێتییان بە شێوەیەکی ئاسایی بەسەردەبرد، ڕۆژ دوای ڕۆژیش ژنەکە جوانییەکەی زیاتر لەدەستدەدا و ڕووخساری زیاتر تێکدەچوو، پیاوەکەش بەهۆی ئەوەی خۆی کوێر کردبوو، زۆر بایەخی بە تێکچوونی بەردەوامی ڕووخسار و لەدەستدانی جوانی ژنەکەی نەدەدا، بەو جۆرەش ماوەی 40 ساڵ لە تەمەنی هاوسەرێتییان تێپەڕاند، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامان بوو، پیاوەکە شێتانە ژنەکەی خۆی خۆشدەویست و بە هەمان ڕێز و ئیحتڕامی جاران مامەڵەی لەگەڵ دەکرد..!، ژنەکەشی هاوشێوەی ئەو، پیاوەکەی خۆی زۆر خۆشدەویست و بە هەمان ڕێز و ئیحتڕامی جاران مامەڵەی لەگەڵ دەکرد.
ڕۆژگار هات و ڕۆیی، ڕۆژێکیان ژنەکە وەفاتی کرد، پیاوەکە زۆر خەفەتبار و غەمگین بوو بە کۆچباربوونی خۆشەویستەکەی، دوای کۆتاییهاتنی بەخاکسپاردنی تەرمی ژنەکە لە گۆڕستان، خەڵک گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، پیاوەکە بە دڵتەنگییەوە بە تەنیا گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، پیاوێك بانگی کرد: فڵانە کەس ئەوە بۆ کوێ دەڕۆی..؟!، پیاوەکە گوتی: بۆ ماڵەوە..!، پیاوەکە بە خەمەوە پێیوت: تۆ چۆن بە کوێرییەوە بە تەنیا دەچیتە ماڵەوە (کەسێك دەستی پیاوە کوێرەکەی گرتبوو)..؟!، پیاوەکە وەڵامی دایەوە و گوتی: من کوێر نیم..!، بەڵکو من خۆم بە کوێر پیشانداوە..!، چونکە کاتێك زانیم ژنەکەم تووشی ئەو نەخۆشییە بووە، من خۆم بە کوێر پیشاندا بۆ ئەوەی هەستی ژنەکەم بریندار نەبێت، چونکە ژنەکەم زۆر ژنێکی چاك بوو، بۆیە ترسام ناڕەحەت ببێت کە دوای ئەو هەموو جوانییەی هەیبوو، من بەو شێواوییە بیبینم..!، هەر بۆیەش بە درێژایی 40 ساڵ خۆم بە کوێر پیشاندا و بە هەمان مامەڵەی پێش نەخۆشکەوتنەکەی ڕەفتارم لەگەڵدا نواندووە و خۆشمویستووە.
لە ڕاستییدا ئەوە لووتکەی وەفاداری پیاوێکە بۆ ژنەکەی، بێگومان کۆمەڵگاکەمان پێویستی بە هەبوونی هەزاران ژن و پیاو و هاوسەری وەفاداری لەو جۆرەیە، لە ڕاستییدا وەفاداری کەمیکردووە و بێوەفاییش لە تەشەنەسەندنی بەردەوامدایە!.

إرسال تعليق