تێفکرین لە قوڕئانی پیرۆز چێژی مانەوەی زیاترت پێدەبەخشێت لە سایەی ئەو ئۆقرەییە دەروونییەی تێیدا دەستتدەکەوێت، ئەوە ئەو تایبەتمەندییە جیاکەرەوە گەورەیەیە، کە لە هیچ پەرتووکێکی تردا دەستناکەوێت.
ئەوجارەیان لە ئایەتی (80) لە سوڕەتی (النمل) پشووێك دەدەین و لە دەلالەتی ویستە خوداییەکان تێدەگەین کە دەمانگەیێننە ترۆپکی زانیارییە گرینگەکان کە پڕاوپڕن لە ئیعجاز و قودڕەتی پەروەردگار، خودای گەورە لەو ئایەتەدا دەفەرمووێت: (( صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ ))، واتە: ئه‌مه‌یه ده‌ستكردی ئه‌وخوایه‌ی كه‌هه‌موو شتێكی به‌وپه‌ڕی رێكوپێكی دروستكردووه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر ئاگادارە به‌و كاروكرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.. بۆیە با لە وردبینی خودای گەورە نزیکببینەوە لە دروستکردنی “تۆوە فڕیووەکان”، کە چۆن خودای گەورە هۆکارەکانی بەردەوامبوونی لە ژیاندا بۆ دەستەمۆکردوون.
لە دۆزینەوەیەکی تازەدا دەرکەوتووە کە چۆن ئەو تۆوانە وەکو مۆرانەیان لێدێت، ئەوەش لەو دەمەدا کە با هەڵدەکات و ئەو تۆوانە لە درەختەکان دەکەونە خوارەوە و شتێك لەسەر شێوەی باڵەکانی مۆرانە بۆی دەردەکەوێت بۆ ئەوەی تا مەسافەی نزیکەی کیلۆمەترێك بفڕێت تاوەکو دەگاتە پارچە زەوییەكی نوێ و لەسەری دەنیشێتەوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ ژیانێکی تازە دەستپێبکاتەوە و دەبێتە درەخت.
زاناکان هەڵسان بە دیزاینکردنی تۆوی دەستکرد بۆ ئەوەی لە تاقیگەکاندا بخرێتە ژێر تاقیکردنەوە، توێژەران دەڵێن: ئەوان سوودمەند دەبن لەو تەکنەلۆژیا ئاڵۆزەی کە ئەو تۆوانە بەکاریدێنن لە پێناو پەرەپێدانی فڕۆکەکاندا، بە تایبەت لە گەشتەکانی ئاسمانیی لە نێوان ئەستێرەکان.
سبحان الله.. تەنانەت خودای پەروەردگار ئەو تۆوانەشی بۆ دەستەمۆ کردووین بۆ ئەوەی هونەری فڕینیان لێوە فێربین، پەروەردگار لە ئایەت (13) لە سوڕەتی (الجاثیة) دەفەرمووێت: (( وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ))، واتە: هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه، بۆ ئێوه‌ی دەستەمۆ کردووە، بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه فه‌راهه‌می کردووە، هه‌موویشی تێكڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه، به‌ڕاستی له‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا، به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆرهه‌ن بۆ كه‌سانێك كه بیربكه‌نه‌وه و تێفكرن.

إرسال تعليق