قسه كردن له سه‌ر زانست و خوێندن له كوردستان ، ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژووێكی كۆن له حوجره‌و مزگه‌وت و ته‌كیه‌و خانه‌قا و مه‌دره‌سه ئاینیه‌كان، ده‌سپێكی ئه‌م كاروانه‌ش، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند گوند‌و شار وشارۆچكهیهك كه هه‌ندێكیان بوونه‌ته مه‌ڵبه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئاین و زانست و خوێندن،كه له سه‌ر ده‌ستی زانا‌و رۆشنبیر و مه‌لا و شێخ و مامۆستا ئاینیه‌كان بووه ، تیدا رۆلی گه‌وره‌یان گێراوه له بڵاوكردنه‌وه‌ی چرای زانست و خوێنده‌واركردنی خه‌ڵك .ئه‌گه‌ر بڕوانیینه میرنشینه كوردیه‌كان لایه‌نی زانست و خوێندنیان فرامۆش نه‌كردووه ، ئه‌گه‌ر چی مێژوونووسان و رۆشنبیران كه باس له میرنشینه‌كان ده‌كه‌ن ته‌نها شه‌رو شۆرو دووبه‌ره‌كی و زوڵم و سته‌می و ئازایه‌تی پاشا و میره‌كان و لایه‌نی سه‌ربازی و سیاسه‌ت و سنووری فراوانخوازیهكانیان ده‌خه‌نه‌روو ،لایه‌نه رۆشنبیری و زانست و شارستانیه‌ته‌كه‌ی به‌كه‌م سه‌یرده‌كه‌ن و یاخود وه‌ك پێویست گرنگی پێناده‌ن .له‌م نووسینه په‌نجه‌یه‌كی ڕاستی حاشا هه‌ڵنه‌گر ده‌خه‌ینه سه‌ر میرنشینی سۆران به تایبه‌تی له سه‌رده‌می پاشای گه‌وره ، كه چۆن گرنگی به خوێندن و زانست و كتێبخانه‌ی داوه. چۆن رواندزی كردۆته مه‌ڵبه‌ندێكی گه‌وره‌ی زانست ورۆشنبیری و مه‌عریفه .خۆ میرنشینه‌كانی تریش هه‌روابوون " ته‌نانه‌ت ئهومهدرهسه گه‌ورانه‌ش كه میرانی سه‌رده‌می خۆیان دروستیان كردوون و له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ناوبانگی زۆریان هه‌بووه‌و بهكهڵه مه‌لای ئه‌و چه‌رخه و فه‌قێی زیره‌كی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ئاوه‌دان بووه ....(المدرسه الجدیده)له شاری ره‌واندوز و چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی تر ههرناوهكانیان ماوه‌و، ئه‌و ده‌وره‌ی كه له كاتی خۆی گێڕاویانه وله خزمه‌ت بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری‌دا.... 1"
ئه‌م گرنگیدانه‌ی پاشای گه‌وره له بواری رۆشنبیری و زانست بۆ رۆشنبیری و هۆشیاری و تێگه‌یشتووی و كارامه‌ی خودی خۆی بووه ، ده‌بینین له سه‌رده‌ستی گه‌وره‌ترین و ناسراوترین زانای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی میرنشین و كوردستان( ئیبنو ئاده‌م) په‌روه‌رده‌كراوه‌و فێری زانست و زانیاری و قورئان و شه‌رح بووه . له كاتی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی سۆرانیش ، وه‌كو وه‌فایه‌ك و خۆشه‌ویستیه‌ك بۆ ئه‌م زانا گه‌وره‌یه ده‌یهێنێته رواندزو مه‌دره‌سه‌یه‌كی گه‌وره‌یی ئاینی بۆ دروست ده‌كات ، تا وانه به قوتابی و فه‌قێیه‌كان بڵێته‌وه وله زۆر شوێنی تری كوردستان خه‌ڵك رووده‌كه‌نه ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه . ده‌توانین بڵێین بۆ ئه‌وكات وه‌كو زانكۆیه‌ك بووه‌و له رووی ناوبانگی و گه‌وره‌یی و زانسته‌كه‌ی ، گه‌ڵێك شوێنی تر له ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی میرنشینی سۆران خاوه‌ن ناوبانگی خۆیان بوون . نموونه " ناوی مه‌ڵبه‌ندی (ماوه‌ران) و (خه‌تێ) و ( كۆیه) و( سۆران )و گه‌ڵێك فێرگه‌ی گه‌وره‌ی (هه‌ولێر) و (مووصل ) و (ره‌واندوز)و (شه‌قلاوه) ....هتد. 2". هه‌موو ئه‌مانه‌ش له لایه‌ن مه‌لاو گه‌وره زانایانی كورد به‌ڕێوه‌ده‌بران و فه‌قێ و قوتابی و منداڵانیان به زانسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ئاشنادهكرد و ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامیش ده‌بوون له به‌ده‌ستهێنانی زانسته‌كانی قورئان وتا ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی زانست ، ئه‌وجا مۆڵه‌تی خوێندنیان وه‌رده‌گرت ، دواتر ئه‌مانیش به‌رده‌وام ده‌بوون له خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و زانست و خوێندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری له نێو كۆمه‌ڵگای كوردهواری . رۆلی بنه‌ماڵه‌كانیش بایه‌خی خۆیان هه‌یه‌و بنه‌ماڵه‌ی وامان هه‌یه بۆ چه‌ندین سه‌ده چرای زانستیان به‌رده‌وام له گه‌شانه‌وه دابووه و ئه‌مه‌ش بونه‌ته جێگای شانازی كورد‌و فێرگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له زانست و زانیاری و رۆلیان دیاره له پێگه‌یاندن و دروستكردنی زانا‌و مرۆڤی مه‌زن . له میرنشینی سۆرانیش بنه‌ماڵه‌ی وامان هه‌یه ، قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره بوینه له پێگه‌یاندنی مرۆڤی رۆشنبیروناودار."له‌ده‌وروبه‌ری شه‌قلاوه‌و رواندزو گه‌لی زانای پایه به‌رز و بنه‌ماڵه‌ی دێرین هه‌بووه . به‌ناوبانترین بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ناوچانه بنه‌ماڵه‌ی (حه‌یده‌ری)یه كه پتر له (300) ساڵ له ده‌شتی هه‌ریردا پشتاو پشت سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین مه‌ڵبه‌ندی زانیاری بوون و زنجیره‌یه‌ك ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی كوردستان به زانایانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه پڕ بۆته‌وه ، جگه له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش گه‌لی ناوی ورشهدارتر هه‌ن ....3"
وه‌كو مێژوونووسان پێمان ده‌ڵێن رواندز له سه‌رده‌می پاشای گه‌وره له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و ناوبانگی دابووه له رووی سه‌ربازی و سیاسی و شارستانیه‌ت ودانانی كارگه‌و دروستكردنی چه‌ك و تۆپ ، له لایه‌ن وه‌ستا ره‌جه‌ب و لێدانی دراوی خۆمالی و گه‌یشتنی میرنشینی سۆران به ناوبانگیه‌كی زۆر‌و ترس خستنه نێو دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی فارس و عوسمانی . هه‌روه‌ها نووسینی مێژوو و رووداوه‌كانی ڕۆژ له (مهلیخا*) كه له لایه‌ن محه‌مه‌د نیگاری نووسه‌ری پاشا ئه‌نجامدراوه .ئه‌مه‌ش جۆرێكه له گرنگی دان به رووداوه‌كان و نووسینه‌وه‌ی كاره‌سات وشهر و ئه‌رشیفكردنی كاره‌كانی میرنشین .له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردنیش ئه‌وا رواندز له‌و سه‌رده‌مه مه‌ڵبه‌ندێكی گه‌وره بووه و خه‌ڵك بۆ زانست و زانیاری و فێربوون روویان له‌م شاره كردووه،چه‌ندین زانای گه‌وره‌ی تیدا هه‌ڵكه‌وتووه ، بۆیه پاشای گه‌وره وه‌ك كه‌سێكی رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵاتدار به گه‌وره‌یی وبه به‌رنامه‌و بریاریكی ژیرانه ئاوڕ له‌م بواره گرنگه ده‌داته‌وه ." له‌وه‌ختی خۆ‌یا حه‌مه پاشای رواندز كه به پاشای كۆره ناوبانگی ده‌ركردبوو له هه‌موو قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌ی خۆ‌یا ئه‌مری ده‌ركردبوو ئه‌و گوندانه‌ی كه كه‌مترنین له په‌نجا ماڵ ده‌بێ مه‌لاو مهدرهسهو فه‌قێیان هه‌بێ و نان و شیوی ئه‌م فهقێیانهش ده‌بێ هه‌رماڵێ بۆ خۆی بۆیان به‌رێ له سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشته‌ی ئه‌وان رۆیشتوون....4"
هه‌موومان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانیین كه پاشای گه‌وره له ده‌ركردنی فه‌رمان و بڕیار‌و یاسا ، جێبه‌جێكردنی چۆن بووه .ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی خه‌مخۆری و دڵسۆزی و گرنگی دانی بووه به خوێندن و فێربوون.ئه‌م بریاره‌ش له زه‌مانی خۆی چه‌سپاوه‌و كه گوندێك له په‌نجا ماڵ كه‌متر نه‌بێت ده‌بێ مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌ی هه‌بێ ، هه‌م بۆ خودا په‌رستی و هه‌م بۆ فێركردنی فه‌قێ و ئه‌و قوتابیانه‌ی روو له حوجره‌و مزگه‌وت ده‌كه‌ن بۆ فێربوون.بێگومانیش كه مه‌لای باشیش بۆ گونده‌كان دابینكراوون ، خاڵێكی تریش كه جێگای سه‌رنج و تێڕوانینه، ئه‌ویش دابینكردن (نان و خواردن)له لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كه ، بۆ ئه‌و فه‌قێیانه‌ی له حوجره‌و مه‌دره‌سه خوێندویانه.ئه‌مه‌ش هۆكارو هانده‌رێكی باش وبه‌هێز بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام بن له خوێندن و خه‌می زگ ونان و خواردنیان نه‌بێت، ئه‌مه ڕاستییه‌ك ده‌رده‌خات ، چه‌ند ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانی فه‌قێ وقوتابی باش بێت ، ئه‌وه‌نده زیاتر په‌رۆشی زانست و فێربوون ده‌بێت. تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش به خێوكردنی فه‌قێ و دابینكردنی نان و خواردن له ئه‌ستۆی خه‌ڵكی گونده‌كان بووه ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی زانستدۆستی و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بووه بۆ (ئاینی ئیسلام )و (فه‌قێ و مزگه‌وت) و (كتێب وزانست).
له سه‌رده‌می پاشای گه‌وره كاروانی زانست و فێربوون له بڕه‌و دابووه ، ئه‌وه‌ش له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و مرۆڤهمهزنانهی دڵسۆزانه خزمه‌تی رۆله‌كانی خۆیان كردووه، ئه‌و گرنگی پێدان و به‌ره‌و پێشوه‌چوونه له ژێر سایه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشای گهورهدابووه.ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین ئهوكتێبخانه گه‌وره‌و زه‌نگینه‌ی پڕكتێب و ده‌ستنووس و سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆركه له‌و سه‌رده‌مه هه‌بووه ،لانه‌یه‌كی رۆشنبیری و پێگه‌یاندن بووه. چه‌ندین زانا و نووسه‌رو رۆشنبیری و شاره‌زاو كه‌سایه‌تی و ناوداری كورد ئه‌سپی خۆیان تاوداوه‌و مه‌شخه‌ڵی زانست و زانیاری‌یان به نێوكۆمه‌ڵگای كوردهواری هه‌ڵده‌گرت و رێگایان بۆ نه‌وه‌كانی خۆیان رووناك ده‌كرده‌وه.ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌كانی عوسمانی بكه‌ین ئه‌و ڕاستیه‌مان باش بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
له ژماره دووی ساڵنامه‌ی (نفارات المعارفه عمومیه)یه باس له دام و ده‌زگاكانی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یه‌كانی ولایه‌تی مووصل ده‌كات و لیستێك له ناوی كتێبخانه‌كانی كوردستانی تیدایه ، له‌وانه‌یه زۆریش هه‌بێت تۆمار نه‌كرابن ، ئه‌وی جێگای بایه‌خه له‌م لیسته باس له دوو كتێبخانه‌ی شاری رواندز ده‌كات.
یه‌كه‌م :كتێبخانه‌ی كورد محه‌مه‌د پاشا ، ئه‌م كتێبخانه‌یه له گه‌ره‌كی سه‌رای له شارۆچكه‌ی رواندز سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له لایه‌ن محه‌مه‌د پاشا_ پاشای كۆره دامه‌زراوه‌و ژماره‌ی كتێبه‌كانی (4000)كتێب بووه.5له نێو ئه‌و هه‌موو كتێبخانانه ، كتێبخانه‌ی پاشای گه‌وره زۆرترین كتێبی تێدابووه ، بێجگه له زمانی دایك ، زمانی توركی و عه‌ره‌بی و فارسی له خۆگرتووه ،جا بڕوانه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه كتێبخانه‌یه‌ك به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه بوونی هه‌بووه ، ئه‌وه هیچ گومانی تیدا نییه ئه‌و كتێبخانه‌یه كه له لایه‌ن پاشای گه‌وره داندرابێت ده‌بێ چ كتێبی به‌نرخ و كۆن و دگمهنی تیدا بێت و چه‌ندین ده‌ستنووس و به‌ڵگه‌نامه‌و حاشیه‌ی به‌نرخ له زانسته جۆراوجۆره‌كانی و كتێبه‌كانی زانا‌و مهلاوشێخ و شاعیر‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌و گه‌لی كوردی تیدابێت. رواندزیش له رووی دانیشتوانه‌وه له‌وانه‌یه له ژماره كتێبه‌كان زۆر كه‌متر بێت و ئه‌مه‌ش ده‌رده‌خات كه كتێب و خوێندنه‌وه له‌م سه‌رده‌مه رۆلی خۆی گیراوه‌و جێگای بایه‌خ بووه.ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین ده‌بینین كتێبخانه‌ی پاشای گه‌وره دوو ئه‌وه‌نده‌ی كتێبخانه‌كه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌ولێره كه ساڵی 1669 دروستكراوه.
دووه‌م: كتێبخانه‌ی ئه‌م شاره كه ناوی هاتووه ، كتێبخانه‌ی( پاشا )یه ئه‌م كتێبخانه‌یه له گه‌ره‌كی نوعمانییه له شارۆچكه‌ی رواندز له لایه‌ن عه‌بدوڵڵا پاشا دامه‌زراوه و ژماره‌ی كتێبه‌كانی (300) كتێب بووه .6خۆ گه‌لێك كه‌سایه‌تی تریش هه‌بووه خاوه‌ن كتێبخانه‌ی تایبه‌تی خۆی بووه، له ده‌وروبه‌ری رواندزیش گه‌ڵێك گوند هه‌بووه مه‌دره‌سه‌ی تیدابووهو وانه به فه‌قێیان وتراوه، ئه‌ومامۆستایانه‌ی وانهشیان وتووه خاوه‌ن كتێب ونامیلكهو په‌ڕاوی تایبه‌ت به خۆیان بوینه‌و شتیان له‌به‌رده‌ست دابووه له سه‌ر برۆن . هه‌رهیچ نه‌بێ ، كۆمه‌ڵێك كتێبیان هه‌بووه بۆ فێركردنی قوتابیه‌كانی خۆیان.هه‌ر له به‌ر كتێب و گرنگی دان بهكتێبخانه و زانین و په‌ڵكێشكردنی كتێب بۆ ژێر قه‌ڵمڕه‌وی خۆی داواكاریه‌كی زانایه‌كی گه‌وره‌ی كورد به به‌ڵگه دێنینه‌وه كه چۆن پاشای گه‌وره پێشوازی له‌داواكه‌ی كردووه‌و پاره‌ی پێداوه بۆ كڕینی كتێب.
مه‌لا ئه‌بوبه‌كری میررۆستهمی خاوه‌ن كتێبی (وضع واسعارة)و مه‌لایه‌كی زۆر چاك بووه له سه‌رده‌می پاشای گه‌وره ، جارێكی ده‌چێته‌لای پاشای گه‌وره. ده‌فه‌رمووێ : پاشا كتێبخانه‌یه‌ك هه‌یه له شاری سه‌قز ده‌فرۆشن به 100 قڕانه و پاره‌كه‌م بدێ و ئه‌چمه سهقزێ كتێبخانه‌كه ده‌كرم و خێری پاشای تیا بێ . پاشاش 100 قڕانهكهی ده‌داتێ ....7
له داواكاریه‌كه‌ی ئه‌م مهلاناسراوه ئه‌وه تێده‌گه‌ین كه پاشای گه‌وره چۆن ڕێزی له زانایه‌كانی خۆی گرتووه‌و داواكه‌ی به گرنگ زانیووه و راسته‌وخۆ به‌وه رازی بووه‌و ، پاره‌كه‌ی بداتێ و تا كتێبه‌كانی ئه‌م كتێبخانه‌یه‌ی پێ بكڕێت ،ئه‌مه‌ش په‌رۆشی و خه‌مخۆڕی و دڵسۆزی پاشای گه‌وره نیشان ده‌دات له گرنگی دان به كتێب و هێنانی سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر بۆ خزمه‌تكردن و به‌رو پێشه‌وه بردنی خه‌ڵك و میرنشینه‌كه‌ی خۆی ، تا له‌م رێگایه شارستانیه‌ت و رۆشنبیری و پێشكه‌وتنی خۆی بسه‌لمێنێت و میرنشینه‌كه‌ی ، نه‌ك هه‌ر به‌چه‌ك و سوپا ، به‌ڵكو به زانست و زانیاری ڕۆژ به ڕۆژ پتهوترو پێشكه‌وتووتری بكات.به‌داخه‌وه ئه‌م كتێبخانه ده‌وڵه‌مه‌ندی پاشای گه‌وره به هۆی شه‌رو ماڵوێڕانی شاره‌كه فه‌وتان وبه تایبه‌تی له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و وێرانكردن و سوتاندنی شاری رواندز له لایه‌ن رووسه‌كان له ساڵی 1916ونبوون و له‌ناوچوون .ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زیان نه‌ك به‌مێژووی رواندزو میرنشینی سۆران ، به‌ڵكو به مێژووی گه‌لی كورد گه‌یشت و ئه‌م گه‌نجینه به‌نرخه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی باب‌و باپیرانی ئێمه ببێته خۆڵه‌مێش و به سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌و ده‌ستنووس و نامیلكه وكتێب وحاشیهو نامه‌ی گرانبه‌های میرنشین خۆری گه‌شیان لێمان ئاوا بێت .
له دوای ڕووخانی میرنشینی سۆران ،خه‌ڵك هه‌ر تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌و خۆپێگه‌یاندن بووه و شاری رواندز پێگه‌ی خۆی له ده‌ست نادات . ئه‌وكاته‌ی مدحه‌ت پاشا ، یه‌كه‌م رۆژنامه له عێراق به ناوی (الزوراء **)ده‌رده‌كات له ساڵی 1869 . ده‌بینین له یه‌كێك له ژماره‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه ئاماژه به خوێنه‌ری رۆژنامه‌كه ده‌دات له شاری رواندز له ژماره(763) ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ، به‌م شێوه‌یه هه‌واڵێك تیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه (شارۆچكه‌یه‌كی لاته‌ریبی وه‌كو رواندز له ساڵی 1877 ژماره‌ی به‌شداربوانی گه‌یشتۆته 11 كه‌س دواتر له‌ماوه‌ی ساڵێك گه‌یشتۆته 29 كه‌س....8ئه‌مه‌ش هه‌م له رووی رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه گرنگه ، له هه‌مان كاتیش به‌ڵگه‌یه‌كه هه‌م وه‌ك خوێنه‌ری رۆژنامه‌كه‌و هه‌م بوونی رۆشنبیران له گرنگی دان به خوێندنه‌وه چاودێریكردن و به دواداچوونی زانیاری نوێ به تایبه‌تی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی له به‌غدا ده‌رچووه‌و زۆر به زه‌حمه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌م شاره و وه‌كو ئێستا رێگا‌و بان ئاسان نه‌بووه .ئه‌وه ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره هه‌بوونی ئه‌م پێگه رۆشنبیری و ناوبانگیهی وایكردووه، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی بایه‌خی پێده‌درێت و ئاورێكی جدی له‌م شاره ده‌درێته‌وه . له‌وكاته‌ی كه‌سێكی توورك به ناوی (كه‌نعان پاشا) ده‌بێته موته‌سه‌ڕیفی رواندز. له ساڵی 1894یش قوتابخانه‌ی (روشدیه) له سنجاقهكانی سه‌ر به ولایه‌تی مووصڵ به‌م شێوه‌یه كرایه‌وه .قوتابخانه‌ی ڕوشدیه‌ی كوڕان له هه‌ولێر ژماره‌ی قوتابییه‌كانی (29) بوو، قوتابخانه‌ی روشدیه‌ی كوڕان له ڕواندز ژماره‌ی قوتابییه‌كانی (30) بوون....9
ئه‌گه‌ر ژیرانه چاوێك به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی روشدیه بگێرین، ڕواندز به قوتابییه‌ك زیاتره له هه‌ولێر ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كه كه عوسمانیه‌كان به گرنگی بڕوانه ئه‌م شاره. ئه‌م ژماره‌یه‌ش بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌م نییه ، ئاستی رۆشنبیری خه‌ڵكه‌كه‌و پهڕۆشبوونیان بۆ زانست و په‌روه‌رده ده‌رده‌خات ، كه چۆن خهمخۆڕبوینه بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی كارامه‌و شارهزاوچاوكراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و باگڕاوهنده مێژووی و رۆشنبیری ئه‌م شاره ده‌گه‌رێته‌وه، كه بناغه‌یان له سه‌ر بنیات ناوه، كه چۆن به عه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌وه ئامێز بۆ كتێب و زانست بكه‌نه‌وه و خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن.
پهڕاوێزو سه‌رچاوه‌كان :
1_ محه‌مه‌دامین عه‌لی قه‌ره‌داغی ، مێژووی حوجره‌و مه‌دره‌سه‌كانی كوردستان ، گ (واته) ، شوباتی 2011، ژ (7)، ل16.
2_ محه‌مه‌دامین عه‌لی قه‌ره‌داغی ،ده‌قنامه ، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی ، به‌رگی یه‌كه‌م ، چاپی یه‌كه‌م ، هه‌ولێر ، 2008 ، ل 40.
3_ ده‌قنامه ، ل 41.
* د . ئه‌سعه‌د خه‌یلانی ده‌ڵێ "ئه‌م مهلیخایه دوو دانه هه‌بوو ، یه‌كێكیان له كتێبخانه‌كه‌ی مه‌لاكه‌ریمی خه‌یلانی له ساڵی 1963 كتێبخانه‌كه‌ی سووتاوه‌و ئه‌و مهلیخایهش به‌ركه‌وتووه .دانه‌ی دووه‌میش لای حوزنی موكریانیه" .هه‌فته‌نامه‌ی (به‌درخان) ،24_4_2011 ، ژ(155)، ل3.
4_ گۆڤاری (واته) ، ل21 .
5_عه‌لی كه‌ندی ، ئینسكلۆپیدیای مێژوونامه ، به‌رگی یه‌كه‌م ، چاپی یه‌كه‌م ، هه‌ولێر ، 2009 ، ل647_648.
6_ سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،648.
7_ مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌لیاوه‌یی ، غه‌مڕه‌وێن ، به‌رگی یه‌كه‌م ، هه‌ولێر ، 2009 ، ل159.
** (الزوراْ ) ئه‌م رۆژنامه‌یه له (15)ی حوزه‌یرانی 1869 به هه‌ردوو زمانی توركی و عه‌ره‌بی بابه‌ته‌كانی بڵاوكردۆته‌وه و تاساڵی (1917)ه و هاتنی ئینگلیزه‌كان بۆ به‌غدا به‌رده‌وام بووه ، ئه‌و رۆژنامه‌یه به سه‌ریه‌كه‌وه (2606)ژماره‌ی لێ چاپ كراوه، ده‌وروبه‌ری (48) ساڵ ژیاوه ، ئه‌مه‌ش به ته‌مه‌نترین و به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌یه له مێژووی عێراق. سه‌رچاوه : یاسین برایم ، كاروانی دیرۆكی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له رواندز ، هه‌فته‌نامه‌ی(زاری كرمانجی)، ژ (94)، 23_4_2007 ، ل8.
8_ ئیبراهیم تۆفیق سه‌یدا ، یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی عێراق (الزوراْ )له رواندز ده‌فرۆشرا ، گ (ئاڕاسته) ، ژ (1)، 2007 ، ل 36.
9_غازی حه‌سه‌ن ، خوێنده‌واری ڕێگه‌یه‌كی سه‌خت و درێژ له كوردستاندا،ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ، هه‌ولێر ،2008 ل13.

نووسەری بابەت/ م. یاسین برایم
إرسال تعليق