ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، کە (لیۆنێل میسی) ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕەتیدەکاتەوە گوێڕایەڵی ئامۆژگارییەکانی تیمی پزیشکی چارەسەریکاری یانەکەی ببێت سەبارەت بە پێکانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی.
سەرچاوە پزیشکییەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڵاویانکردووەتەوە، کە کادیرە پزیشکییەکانی یانەکە کە بەرپرسیارن لە چارەسەرکردنی پێکانەکەی (لیۆنێل میسی)، ئەمڕۆ هەینی چەند ئامۆژگارییەکیان پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی (لیۆنێل میسی) بەشداری نەکات لە یاری گەڕانەوەی چوارشەممەی داهاتوو لە بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، بەڵام (لیۆنێل میسی) دووپاتیکردۆتەوە کە ئەو هەر خۆی بڕیار دەدات لە بەشداریکردن لەو یارییە یان نا، (لیۆنێل میسی) ڕاشیگەیاندووە کە گوێنادات بەو ئامۆژگارییانەی تیمی پزیشکی چارەسەریکاری یانەکەی.
لە پەیوەند بەو کێشەیەوە، تیمی پزیشکی چارەسەریکاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە تەشەنەسەندنی پێکانەکەی (لیۆنێل میسی) دەترسن، ئەگەر ناوبراو پابەند نەبێت بە ئامۆژگارییەکان و ڕێنماییەکان کە پێشکەشی دەکرێن.

إرسال تعليق