Ads (728x90)

ترسناکترین 3 خولەك لە ژیانی مرۆڤ
خولەکە سەرەتاییەکانی هەڵسانەوەی مرۆڤ لە خەو لە کاتی بەیانییدا بە ترسناکترین 3 خولەك لە ژیانی مرۆڤ دەژمێردرێت.
نهێنی ترسناکییەکەش لەوەدایە، کە هەڵسانەوە بە خێرایی لەناو جێگا، دەبێتە هۆی دروستبوونی شڵەژان لە خانەکانی دەمار و ئیدراکدا، تەنانەت هەندێکجار ڕێژەی مەترسییەکە دەگاتە ئاستی ڕوودانی جەڵتە لە خوێنبەرەکانی مێشك و دڵ.
بۆیە لە کاتی هەڵسانەوە لەناو جێگا ئاگاداری دەنگی مۆبایل و جەڕەسی بەرزی کاتژمێری ئاگادار کەرەوە بە، چونکە شڵەژان دەخاتە جەستەوە و، جەستە لە قۆناغی خەوی قووڵ دەگوازێتەوە بۆ قۆناغی خەوی سووك، بێجگە لەوەش کە ئارەقەکردنەوە و شڵەژان لە نووستن و شڵەژان لە خانەدەمارەکان پەیدا دەکات، تەنانەت هەندێکجار کار دەگاتە ئەوەی حاڵەتی پەرکەم (صرع) دروستبکات بە تایبەت ئەگەر کۆئەندامی دەمار ئامادەیی ڕوودانی ئەو حاڵەتەی تێدا بێت.
پسپۆڕان هۆکاری ئەو ترسناکییە بەوە ڕاڤە دەکەن، کە نووستن بە چوار قۆناغی جیاوازدا تێدەپەڕێت، کە بە قۆناغی نووستنی سووك دەستپێدەکات و بە قۆناغی نووستنی قووڵ کۆتایی دێت، هەر قۆناغێکیش کاریگەری خۆی هەیە لەسەر جەستە، کاریگەری هەڵسانەوەی لەناکاو لە خەو جیاوازە، بە پێچەوانەی قۆناغی نووستن کە مرۆڤ تێیدا هەڵدەستێتەوە، چونکە هەڵسانەوەی مرۆڤ لە نووستنی سووك دەبینین لێدانەکانی دڵ ڕێکوپێکن و ماسوولکەکانی جەستە لە حاڵەتی خاوبوونەوەدان، بەڵام هەڵسانەوەی مرۆڤ لە نووستنی قوڕس دەبینین کاریگەری لەسەر لێدانەکانی دڵ دروستدەکات و دەبێتە هۆکاری خێراتربوونی هەناسەدان کە ئەمەش لە ئەنجامی خێرایی لێدانەکانی دڵەوەیە، ئەگەریش کەسی خەوتوو گرفتی دڵتەنگی و خەمۆکی هەبوو یاخود نەخۆشییەکی دەماریی هەبوو، ئەوە ئەگەر بە خەبەرهاتنەوەی لەناکاو کاریگەری سەلبی لەسەر کۆئەندامی دەمار دروستدەکات.

إرسال تعليق