Ads (728x90)

شێوەی ناوی (الله) لەناو جەستەی مرۆڤدا هەیە
ئایا زانیوتە شێوەی ناوی (الله) لەناو جەستەی تۆ و هەموو مرۆڤێکدا هەیە؟، بۆ ئەوەی ئەو هەقیقەتە گەورەیە بزانیت و دڵنیابیت لەو ئیعجازە مەزنە، بفەرموون لەگەڵ ئەو زانیارییە تازەیە.

زانایان دەڵێن: خوێنی مرۆڤ لە هەر خولەکێکدا ملیۆنان جار ناوی (الله) دەنووسێت، ئەوەش لەوەدا ئاشکرا دەبێت کە خوێنی مرۆڤ لە خرۆکە سپی و سوورەکان پێکدێت، هەر دوو جۆر خرۆکەکەش لە خوێن یەکدەگرن و لەناو جووڵەیەکی هەمیشەیی و میکانیزمێکی نەوەستاو بەیەکدەگەن (بە شەو و بە ڕۆژ، مرۆڤ خەوتبێت یان بە ئاگا بێت).

زانایان هەڵسان بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر ئەو خرۆکە سپی و سوورانە لەو کاتەی کە یەکدەگرن، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە ئەو خرۆکە سپی و سوورانە لە کاتی یەکگرننیاندا شێوەیەکی بازنەیی پێکدێنن، لە کاتی گەورەکردنی شێوە بازنەییەکەش دەرکەوت کە شێوەی ناوی (الله) دەردەچێت!!، واتا ناوی خودای گەورە بە شێوەی بازنەیی نووسراوە.

سبحان الله.. سبحان الله.. سبحان الله..

إرسال تعليق