Ads (728x90)

“وەرزشی ڕۆیشتن” ئارەزووی جگەرەکێشان کەمدەکاتەوە
توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرایکردووە، کە “وەرزشی ڕۆیشتن” بە شێوەیەکی ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی کورت، پێدەچێت ئارەزووی جگەرەکێشان لەلای هەرزەکاران کەمبکاتەوە.
کۆمەڵێك لە توێژەران لە زانکۆی (جۆرج واشنتۆن) لە ئەمریکا بۆیان ساخبۆتەوە، کە ئەنجامدانی “وەرزشی ڕۆیشتن” بۆ ماوەی (20) خولەك بە شێوەیەکی ڕۆژانە، دەتوانێت ئارەزووی جگەرەکێشان کەمبکاتەوە.
پێگەی ئەلیکتڕۆنی (globalpost) لە (کیمبرلی هۆرن) سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکەی گواستۆتەوە، کە دەڵێت: ئەو لێکۆڵینەوەیە، ئیزافەکردنی بەڵگەیەکی ترە بۆ پاڵ ئەو بەڵگانەی کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مومارەسەکردنی وەرزش و بەردەوامبوون لەسەر ڕاهێنانە وەرزشییەکان یارمەتیدەری هەرزەکاران دەبێت ئەوانەی هەوڵدەدەن بۆ دەستهەڵگرتن لە جگەرەکێشان.
بە گوێرەی دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە دەرکەوتووە، ئەو هەرزەکارانەی کە مومارەسەی وەرزشییان کردووە کەمتر تووشی جگەرەکێشان دەبنەوە بە بەراورد بە هاوتاکانیان کە مومارەسەی وەرزش ناکەن.

إرسال تعليق