Ads (728x90)

ئیعجازی قوڕئان لە جاڵجاڵۆکەدا
خودای پەروەردگار لە قوڕئانی پیرۆزدا نموونە بە جاڵجاڵۆکە دەهێنێتەوە، کاتێك هەواڵی ئەوەمان پێدەدات کە ماڵی جاڵجاڵۆکە لاوازترین جۆری ماڵەکانە.

زانایان دەڵێن: جاڵجاڵۆکە کە خوا دروستی دەکات، لە خانەکانی مێشکییدا بەرنامەی زۆر ئاڵۆز هەن کە بەهۆیەوە دەتوانێت ماڵی خۆی بە سیستەمێکی ئەندازیاری سەرسوڕهێنەر بنیات بنێت، ئەو بەرنامانە ناگونجێن لە دەستکردی سروشت یان بە هۆکاری گەشەکردنەوە پەیدابووبن،  بۆیەشە دەبێت هێزێکی لەڕادەبەدر و ڕێکخەر هەبێت بۆ ئەو بەرنامانە.

بۆیە هەموومان داندەنێین، کە خودای گەورە جاڵجاڵۆکە و هەموو مەخلوقاتەکانی تری دروستکردووە، هەموو مەخڵوقاتەکانیش بە گوێرەی کار و هیدایەتی خوداوە دەژین و دەجوڵێن، ئەوەتا خوای پەروەردگار لە ئایەتەکانی (102-103) لە سوڕەتی (الأنعام) دەفەرمووێت:
(( ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ.. لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ))..

واتە: ئا ئه‌و خوایه‌ په‌روه‌ردگارتانه‌، جگه‌ له‌ویش هیچ خوایه‌كی تر نیه‌، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێكه‌، كه‌واته‌ هه‌ر ئه‌و زاته‌ بپه‌رستن‏ و به‌ندایه‌تی ته‌نها ئه‌و بكه‌ن، ئه‌و خوایه‌ ئاگادار و چاودێری هه‌موو شتێكه‌، ده‌زگای بینایی‏ و (بۆچوونی ئاده‌میزاد) ناتوانێت ئه‌و زاته‌ ببینێت، زانیاری ئه‌و خوایه‌ هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه‌، ئاگاداریشه‌ به‌هه‌موو ده‌زگاكانی بینایی، هه‌ر ئه‌وه‌ ووردبین و ئاگایه‌.

إرسال تعليق