پێش ئەوەی مرۆڤ بمرێت، هەندێك شت دەبینێت کە مرۆڤی ئاسایی ناتوانێت بیبینێت، بۆ نموونە ئەگەر مرۆڤ موسڵمانێکی پاك و پابەند بێت، فریشتەکان دەبینێت کە موژدەی بەهەشتی پێدەدەن و پێیدەڵێن: تۆ دەمریت و دەگەڕێیتەوە بۆ لای خودای گەورە، لەوبارەیەوە خودای گەورە دەفەرمووێت: (( لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ))، واتە: به يهكهيهكهى بێباوهرِان دهوترێت: سوێند بهخوا، بهڕاستى تۆ لهم بهسهرهاتانه نائاگابوويت و گوێى خۆتت لێ خهواندبوو، ئيَستا ئێمه پهردهمان لهسهر چاوهكانت لاداوه و ههموو شتێك وهكو خۆى دهبينيت و ئهمرۆ چاوهكانت تيژه.
زانستی سەردەم ئەو ڕاستییەی سەلماندووە، کە بەربەستێك لەسەر چاوەکانی مرۆڤ دادەنرێت کە تا سنوورێکی دیاریکراو دەتوانێت ببینێت، کاری ئەو بەربەستە ئەوەیە کە ڕێگە دەگرێت لەوەی مرۆڤ جنۆکە و فریشتەکان ببینین، بەڵام کاتێك وەختی سەرەمەرگ و ڕوحکێشان دێت، ئەو بەربەستە لادەبرێت، بەمەش مرۆڤەکان دەتوانن فریشتەکان ببینن و، لە بینینی شتەکاندا تێکچوون و شێوانێك لە مێشکییدا پەیدا دەبێت کە وای لێدەکات نەتوانێت وەسفی ئەو شتانە بکات کە دەیانبینێت، دەست و قاچی لەکار دەکەون، دابەزین لە ئاستی کارکردنی دڵی ڕوودەدات، ئینجا ڕوحکێشان لە پێیەکانییەوە دەستپێدەکات بۆ ئەوەی لە ئازاری دەرچوونی ڕۆحی ڕا نەکات، لەوبارەیەوە خودای گەورە دەفەرمووێت: (( وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ ))، واتە: ئيتر قاچ و لوولاق بهيهكدا دهئاڵێن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ڕوحکێشاندا، زانایان ئازاری دەرچوونی ڕۆحیان بە لێدانی سێ هەزار شمشێر خەمڵاندووە، خوای گەورە پەنامان بدات.

إرسال تعليق