کەمێك لەمەوبەر، لەسەر شانۆی خەونەکان (یاریگای ئۆڵترافۆردی تایبەت بە یانەی مانچستەر یونایتد)، یاری دێربی شاری مانچستەر (مان یونایتد و مانچستەر سیتی)، کە دێربی ژمارە (164) بوو، بە بردنەوەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی (2-1) کۆتاییهات.
پێش دەستپێکردنی یارییەکە، جیاوازی مان یونایتدی پێشەنگی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ و مانچستەر سیتی دووەمی ڕیزبەندی (12) خاڵ بوو، کە ئەو جیاوازییەش هێندە گرینگ نەبوو بەلای چاودێران و شیکەرەوان و هەوادارانەوە، تەنانەت بەلای یاریزانانی هەردوویانەکەشەوە، بەڵکو ئەوەی پێشبینی دەکرا، گەرمتربوونی ڕکابەرێتی ئەزەلییانەی هەردوو یانەکە بوو، بۆیە دەستەبەرکردنی بردنەوە خۆی لە خۆیدا نازناوێکی گرانبەها و تایبەتە.
شەیتانە سوورەکان بە نیازی تۆڵەکردنەوەی دۆڕانە گەورەکەی پارساڵ (6-1) هاتنە ناویاریگا، ئامانجیشیان بوو جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ مانچستەر سیتی دووەمی ڕیزبەندی فراوانتر بکەن و پێشەنگییان لە لووتکەی پرێمەرلیگدا بەهێزتر بکەن، یانەی مانچستەر سیتیش بە نیازی قووڵکردنەوەی برینی دۆڕانە گەورەکەی پارساڵی مان یونایتد (6-1) هاتنە ناویاریگا و، دەشیانوویست هیوایەکی نوێ بەدەستبێنن بۆ بەردەوامبوون لەسەر فشار خستنە سەر مان یونایتدی پێشەنگ بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستبەرداری نازناوی پاڵەوانی پرێمەرلیگی پارساڵ نەبن بەڵکو جارێکی تریش جامەکە ببەنەوە بۆ باوەشی هەوادارە جلشینەکانیان.
بەڵام لەگەڵ دەستپێکی یارییەکەدا، مانچستەر سیتی بەهێزتر و گەرموگوڕتر دەرکەوت، تا ڕادەیەکیش شوێنەواری شپرزەیی دەروونی بە شەیتانە سوورەکانەوە دیاربوو بەهۆی دۆڕانە گەورەکەی پارساڵ.
سەرەنجامی یارییەکەش بە سەرکەوتنی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی (2-1) دواییهات، بەمەش جارێکی دیکە شەیتانە سوورەکان لەسەر شانۆی خەونەکان (یاریگای ئۆڵترافۆردی تایبەت بە یانەی مانچستەر یونایتد) لەسەر دەستی جەنگاوەرەکانی مانشینی سەرکردەی جلشینەکانی شاری مانچستەر گورزێکی کوشندەتری بەرکەوت و برینەکەی پارساڵیشی قووڵتر بووەوە.

إرسال تعليق