كرداری نووسین و بڵاوكردنه‌وه وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی ڕۆشنگه‌ری هه‌ستیار، كه به شێوه‌كی فراوانتر له چوارچێوه‌ی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌رییدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، له ئێستادا به سوودوه‌رگرتن له پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ، كه ده‌سته‌به‌ری ته‌واوی كه‌ره‌سته و پێداویستییه توانستی و ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌و بواره‌ی كردووه، تا ڕاده‌یه‌ك وه‌كو كردارێكی ئاسان موماره‌سه ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رپرسیارییه‌تی پیشه‌كه و زه‌رووره‌تی تێگه‌یشتن له گه‌وهه‌ر و گه‌وره‌یی پرۆسه‌كه، گرانایه‌تیێكه، كه هه‌ڵگرتنی نه‌وەكو هەر ئاسان نییه، به‌ڵكو گرانایی زیاتری به‌دوادادێت، كه ڕه‌نگه به‌رگه‌گرتنی ئه‌سته‌م بێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌شەوه، ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ڕابردووی ڕۆژنامه‌گه‌ری و خوێندنه‌وه‌مان بۆ واقیعی ئێستای، به‌راوردێك بكه‌ین و بمانه‌وێت ڕاده و ڕووبه‌ری جیاوازی هه‌ردوو قۆناغه‌كه بزانین، ده‌بینین جیاوازییه‌كه له ڕووی چۆنایه‌تی و ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌وه (كه ئه‌مانه كاكڵه‌ی ئامانجه‌كانی پیشه و پرۆسه‌كه‌ن)، له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رده‌مانی سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی پیشه‌كه‌دایه، چونكه له‌و زه‌مه‌نه‌ماندا، كه سانسۆری دوژمن و ناحه‌زان، ژێرده‌سته‌یی و چه‌وساندنه‌وه، ده‌ربه‌ده‌ریی و بێده‌ره‌تانی، نه‌بوونی كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كان، كه‌می كادیری شاره‌زا و به ئه‌زموون، زه‌حمه‌تی بڵاوكردنه‌وه و گه‌یاندن و تاد...، فاكته‌رگەلی درووستبوونی لاوازی په‌یامی ڕۆژناگه‌ری كوردی بوون، بەڵام ئه‌مانه نه‌ك هەر نه‌بوونه ڕێگر له به‌رده‌م پێشکەوتنی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی و دره‌وشانه‌وه‌ی ناو و ناوبانگه‌كه‌ی، به‌ڵكو بوون به هانده‌ر و به‌هێزكه‌ره‌وه‌ی داینه‌مۆی كاركردنه‌كه‌ی، كه ڕۆحییه‌تی كاركردنی ڕۆژنامه‌وانه‌كانی ئه‌وساكه‌ی گه‌رموگوڕتر كردبوو و وایلێكردبوون، له‌خۆبردووانه‌تر و جه‌ربه‌زانه‌تر و ڕاستگۆیانه‌تر و سه‌رڕاستانه‌تر په‌یامه‌كه بنه‌خشێنن و بیگه‌یه‌نن، كه ئه‌مه‌شه وایكردووه هه‌موومان تا ئێستاش چێژی شیرنایه‌تی ئه‌و كار و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌و ده‌مانه ده‌كه‌ین و به تامه‌زرۆییه‌وه تینووێتی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ساته‌وه‌خته زێڕینانه هه‌ستپێده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌یشی له كرداری به‌راوردكارییه‌كه ده‌مێنێته‌وه، لایه‌نی چه‌ندایه‌تی و ڕوواڵه‌تییه‌كه‌یه، كه به دیارترین ده‌ستكه‌وتی هه‌نووكه‌یی داده‌نرێت، به‌داخه‌وه‌ش کە سه‌رباری ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتن و ئاسانكارییانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م پێشكه‌شی كردووه، بەڵام نه‌توانراوه ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه گرنگه بخرێته خزمه‌ت ناوه‌ڕۆك و گه‌وهه‌ری په‌یامی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، چونكه به هه‌قیقه‌ت كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت، ئەگینا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمڕۆ له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن، گیرۆده‌ی ئیشكالییه‌تی فه‌همكردنی بابه‌تییانه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ن و نه‌یانتوانیووه لایه‌نێكی ڕه‌سه‌نایه‌تی پیشه‌كه له گه‌ڵ واقیع و سه‌رده‌می ئێستادا تێكهه‌ڵبكێشن و بۆیان نه‌كراوه تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ڕه‌سه‌نایه‌تی و تازه‌گه‌ریی له ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا بسازێنن، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه له نه‌خشه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسیدا و وه‌كو خاڵێكی خه‌وشدار خۆی ده‌نوێنێت، له هه‌مانكاتدا كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له ئێستای گوزه‌ریدا له بۆته‌ی هه‌ندێك بوار و ڕووبه‌ری هه‌ستیاردا چڕ كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێكیان نه‌وەكو هەر گوزارشت له په‌یوه‌ستبوون به ئیتیكی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی و پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین به‌شێكیان له بانگه‌شه‌ی ده‌رچوون له داب و ده‌ستووری پیشه‌كه ده‌چن..!، له‌وه‌ش سه‌یرتر و سه‌رسوڕهێنه‌رتر، ده‌بینین هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن خۆیان ده‌كه‌ن به خاوه‌نی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتن و داهێنانێكی ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌نووسی..!، له كاتێكدا به كارێكی زۆر ساده‌ش نه‌یانسه‌لماندووه كه ڕه‌گی كاره‌كانییان ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌چه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، ته‌نانه‌ت هیچیشیان بنیاتنه‌ناوه جگه له تێكدان و پچڕاندنی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و تاد...، ئه‌رێ به ڕاست ئه‌مه ڕه‌وایه‌تییه كه شه‌رعییه‌ت به تێكدان و گه‌نده‌ڵی له نووسین و كاری ڕۆژنامه‌نووسی هه‌ڕه‌مه‌كییانه بده‌ی و پێیه‌وه بنازی و لافی ئینتیما بۆ ئه‌و پیشه گه‌وره‌یه لێبده‌ی..؟!!، له ڕاستییدا تاوانێكه پڕێتی له تاوانكاری..!، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت، كه نوخبه‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووسی خه‌مخۆر هه‌ن، كه به ویژدان و ژیریی و هه‌ستكردن به مه‌سئولییه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، له سه‌ر ئاستی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و بواره جۆربه‌جۆره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به قه‌واره و كۆمه‌ڵگای كوردی تێده‌كۆشن و داكۆكیكار و پارێزگاریكاری هه‌موو ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كی كورده‌وارین، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات له ڕوانگه‌ی ئینساف و ئینسانیه‌تمانه‌وه هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانییان به‌رز بنرخێنین و ده‌ستخۆشانه‌ی گه‌رمییان ئاراسته بكه‌ین .
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین، ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له ئێستادا نه‌یتوانیوه وێنه‌یه‌كی شایسته و هاوشێوه‌ی ڕابردووی ڕووناكی پێشكه‌ش بكات و ته‌رجه‌مه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ی به به‌ردا بكێشێت، كه لانیكه‌م ئه‌و ئه‌ركه ئه‌وله‌ویه‌تێكه نابێت پشتگوێبخرێت، به‌ڵام له پاڵ بوونی نوخبه‌یه‌كی به ئاگا و ئاقڵمه‌ند له كایه‌كه‌دا، خاڵێكی ئیجابیانه هه‌یه لێره‌دا، كه بۆته ئومێدبه‌خشی هه‌موو لایه‌ك بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یامی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی و پیشاندانی ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌ی له ڕووكاری تازه‌گه‌رییه‌كی به‌رچاودا، ئه‌ویش فراوانبوون و په‌لهاوێژی دوورمه‌وداتریی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئیسلامی كوردییه، كه له ئێستادا جێپه‌نجه‌ی كاریگه‌ری له واقیعدا نه‌خشاندووه و بۆته كانیاوێكی سازگار بۆ خوێنه‌ره تینووه‌كان، كه هه‌موو هیوایه‌كیان له سه‌ر ڕاستگۆیی و ئامانجداریی په‌یامه‌كه‌ی هه‌ڵچنیووه و خوازیارن له‌م ڕۆژگاره‌دا كه په‌یامی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی به ئاراسته‌ی جیاجیا ده‌ڕوات و مۆركی میزاجییه‌ت و مه‌حسوبییه‌ت به سه‌ر زۆربه‌ی كاره‌كانییدا ده‌رده‌كه‌وێت، ڕۆژنامه‌گه‌ری ئیسلامی ببێته ئاراسته دڵگیر و دڵخوازه‌كه‌یان، بۆیه با ڕۆژنامه‌گه‌ری ئیسلامی، كه پشتئه‌ستووره به باگراوه‌نده پیرۆزه‌كه‌ی ئیسلام، بكه‌ینه تابلۆی خه‌ونه‌كانی خه‌ڵك و خوێنه‌ران و هه‌وڵبده‌ین، ناسنامه و ناوبانگه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی به به‌رهه‌می بایه‌خدار و سوودبه‌خش له نووسین و بڵاوكردنه‌وه دووباره بكه‌ینه‌وه.
جێگه‌ی شانازییه و به شایانی هه‌ر خاوه‌ن خامه‌یه‌كی ده‌زانین، كه بڵێین ڕۆژنامه‌گه‌ری ئیسلامی كوردی میراتگری ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردییه، چونكه یه‌كه‌م به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی كه بڵاوكرایه‌وه، به ناوی خودای گه‌وره ده‌رچووێندرا، به پێی دۆكیۆمێنته مێژووییه‌كانیش، پێشه‌نگ و سه‌رمه‌شقانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، به كرده‌یی له ڕووپه‌ڕی بڵاوكراوه‌كاندا پابه‌ندبوونی خۆیان به شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ڕێزگرتن له یاسا و ده‌ستووره‌كه‌ی سه‌لماندووه، هه‌مووشمان ده‌زانین كه خودای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا له مه‌قامی سوێنددا باس له قه‌ڵه‌م و وشه ده‌كات: ( ن والقلم وما یسطرون )، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه هاوئاهه‌نگێتییه‌كی پڕاوپڕ له نێوان ده‌لاله‌تی ئه‌و ئایه‌ته و له نێوانی كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییدا هه‌یه، پێویستیشه لێره‌وه له به‌رپرسیارێتییه‌كه تێبگه‌ین.
لای هه‌مووانیش ئاشكرایه، كه ئه‌وه ڕۆژنامه‌گه‌ری ئیسلامییه له سه‌ر هه‌مان هه‌ناسه و هه‌نگاو ڕێ ده‌كات و ئه‌و ڕێ و ڕێبازه بزر ناكات، ئا ئه‌مه گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌یه، كه ڕۆژنامه‌گه‌ری ئیسلامی كوردی، هاوسه‌نگێتی ته‌واوی پەیڕەو كردووه له كاری پیشه‌ییدا و توانیووێتی سه‌ركه‌وتووانه تا ئێره هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵه‌كه و پارێزه‌ر و درێژه‌پێده‌ری مه‌به‌ست و مه‌ودا ڕاسته‌قینه‌كانی كرۆكی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بێت، متمانه‌ی ته‌واویشمان به‌وه هه‌یه، كه ڕۆژنامه‌گه‌ری ئیسلامی له ئاست خواستی خوێنه‌ران ده‌بێت، نه‌ك هه‌ر دواناكه‌وێت له كاروانه خێراكه، به‌ڵكو ئاماده‌گییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و واقیعه‌ی ئێستا و ئاینده‌دا، له به‌هێزییه‌كی وه‌هادایه، كه دڵنیاكه‌ره‌وه ده‌بێت و ده‌یسه‌لمێنێت، كه ده‌ستبه‌رداری به‌رپرسیارییه‌تی گه‌یاندنی په‌یامه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی نابێت.

سەرنووسەری سایتی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق