جه‌ژن، واتا له‌دایكبوونی ڕۆژێكی نوێ، كه مانایه‌كی نوێ ببه‌خشێته ژیان، كه له پێشوودا ئه‌و مانایه نه‌بووه. جه‌ژن ڕۆژێكه جیاواز له ڕۆژانی تر، زه‌مه‌نێكی كورته، لێ ڕه‌نگه شتێكی هێنده مه‌زنی تێدا ده‌ربكه‌وێت، كه له ته‌مه‌نێكی دوورودرێژدا نه‌بووبێت. جه‌ژن هێما بۆ وه‌رچه‌رخانی ساتهوختێكی زۆر گرینگ ده‌كات، كه پێویسته هه‌موومان له ئاست هاتنیدا، به دڵگه‌رمییه‌وه، خۆمان بۆ پێشوازیكردنی ئاماده بكه‌ین.
به‌ڵگه‌نه‌ویسته، كه جه‌ژن هه‌ڵگری چه‌ندین به‌های به‌رز و گه‌وره‌یه، كه هه‌موومان پێیان شادومانین، هه‌مووشمان له‌و ڕۆژه پیرۆزه‌دا، خواست و خۆزگه‌ی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه، به‌ڵام به‌رزترین خواست و ئاوات ئه‌وه‌یه، دڵسۆزانه بۆ په‌روه‌ردگارمان بێت و سوودبه‌خش بێت بۆ هه‌مووان.
له‌و واتا به‌رزانه‌ی له گه‌ڵ جه‌ژندا بهردیدهتر ده‌رده‌كه‌ون، یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی و هه‌ستكردنه به یه‌ك جه‌سته‌یی، به‌ڕاستی ئێمه‌ی كورد، زۆرمان پێویست به‌و مانایانه هه‌یه، له سه‌ر ئاستی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی، به‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واكانمان مافه‌كانی گه‌ل دابین بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش ئاوڕێكی جیددی له چینی هه‌ژار و لێقه‌وماو بده‌نه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا گه‌ل مافه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موومان ده‌رگای دڵ و عه‌قڵمان بۆ هه‌ر ڕایه‌كی ڕاست و به‌هێز (کە خزمه‌ت به ڕه‌واییه‌تی دۆزی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بکات) بكه‌ینه‌وه، ناشبێت هه‌ر تاكێك یان لایه‌نێك یان مه‌زهه‌بێك، به هه‌ر پاساو و بیانووێك بێت، سته‌می لێبكرێت، ده‌شبێت ڕه‌چاوی چه‌سپاندنی یاسا و به‌هێزكردنی كۆڵه‌گه‌كانی دادپه‌روه‌ری بكه‌ین و، هه‌وڵه‌كانمان له‌و ڕووه‌وه چڕتر بكه‌ینه‌وه، به‌ڕاستی ساته‌وه‌ختێكی ئێجگار ڕه‌نگینه، كه ببینین جه‌ژن ببێته وێستگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه به‌رزانه‌ی سه‌ره‌وه.
له‌و واتا به‌رزانه‌ی له گه‌ڵ جه‌ژندا بهردیدهتر ده‌رده‌كه‌ون، میهره‌بانی و نه‌رمونیانییه، به‌ڕاستی ئه‌و گه‌له له خۆشبه‌ختی ڕاسته‌قینه‌دایه، كه تاكه‌كانی میهره‌بانانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، هامۆشۆی یه‌كتر ده‌كه‌ن، له گه‌ڵ یه‌كتر ده‌دوێن، له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردهواریشماندا به هه‌زاران هه‌ژار و هه‌تیوو و بێوه‌ژن و په‌ككه‌وته و لانه‌واز و بێلانه هه‌ن، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی میهره‌بانین، جگه له میهره‌بانی ئێمه‌ومانان، هیچ فریادڕه‌سێكی تر نابینن، بۆیه ده‌بێت میهره‌بانی بكه‌ینه خه‌ڵاتی جه‌ژنانه بۆیان، ده‌بێت له سۆنگه‌ی میهره‌بانییه‌وه جه‌ژنانه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ین، جگه له میهره‌بانی و نهرمونییانی هیچ ڕه‌فتارێكی گه‌وره‌تر نییه ببێته كۆكه‌ره‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه و ئه‌وان له جه‌ژن و جه‌ژنانه‌ی هڕاستەقینەدا، بۆیه با میهره‌بان بین، میهرهبانانهش جه‌ژنانه بكه‌ین، به میهره‌بانیش تۆزێك له مهینهتییهكانییان كه‌مبكه‌ینه‌وه.
جه‌ژن به‌بێ یه‌كڕیزیی و پێكه‌وه‌بوون و یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی و میهره‌بانیی و نهرمونییانی، هه‌رگیز چێژبه‌خش نییه، جه‌ژن به‌بێ لێبوورده‌یی و ته‌بایی هیچ كات جوانیبه‌خش نییه، جوانترین یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی و یه‌كهه‌ڵوێستیش ئه‌وه‌یه، كه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ئاراسته‌كردن، ڕه‌چاوی هه‌ستیاری هه‌لومه‌رجی ئێستا و چاره‌نووسسازی قۆناغه‌كه بكه‌ن، به‌وه‌ی مینبه‌ره‌كانی ڕاگه‌یاندن پیشه‌ییبوونی خۆیان بخه‌نه خزمه‌ت چه‌سپاندنی یه‌كێتی خاك و گه‌ل و نیشتیمان، تۆ بڵێی ده‌ستێك ببینین هاوسه‌نگی بۆ ئیعلام بگێڕێته‌وه و به‌زه‌یی بێته‌وه به كۆمه‌ڵگاكه‌مان و ده‌ریبهێنێت له چنگی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دایببڕن له ئایینه‌كه‌ی و، لە به‌ها و ڕه‌وشته ڕه‌نگین و سه‌نگینه‌كانی بگۆڕن؟!، تۆ بڵێی له سایه‌ی جه‌ژنه‌وه یهكگیانییهكی سه‌رانسه‌ری ببینین، له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی میهره‌بانی و یه‌كڕیزیی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا؟، لای خودای گه‌وره هه‌رگیز ئه‌سته‌م نییه، كه كاری پیرۆزی كۆمه‌ڵایه‌تییمان ببێته مه‌شخه‌ڵی خۆشبه‌ختی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شار و شارۆچكه‌یه‌ك، هه‌موو گوند و گه‌ڕه‌كێك، هه‌موو ئاقار و ئاوه‌دانییه‌ك، تۆوی میهره‌بانی تێدا نه‌شونما بكات، هه‌رگیز ئه‌سته‌م نییه ئاسۆی فراوانی خۆشی و خۆشبه‌ختی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، له هه‌موو ڕۆژههڵاتێكهوه، تروسكایی ئومێدبه‌خشی به نێو دڵان‌دا بڵاو بكاته‌وه.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس (17/8/2012)
إرسال تعليق