Ads (728x90)

ڤیدیۆ HD: جەژنانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ هاندەر و هەوادارانی
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی "گینس"، کە بە بەشداری هەشت یانەی بەناوبانگی جیهان لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و چێڵسی ئینگلیزی بەیەکگەیشتن، یارییەکە رووبەڕبوونەوەیەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو ململانێی نێوان ریاڵ مەدرید و رۆناڵدۆ بوو لەگەڵ مۆرینهۆی راهێنەری پێشوویان، چونکە بەر لەو یارییە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، خۆزێ مۆرینیۆ هێڕشی کردبووە سەریان، بەڵام لەناو یاریگادا، رۆناڵدۆ وەڵامێکی گەورەی دایەوە و، بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، مۆرینیۆی بێدەنگ کرد.

لەگێمی یەکەمی یارییەکەدا، دوای تێپەڕینی (14) خولەك، لە تۆپێکی جواندا، "مارسێلۆ" ی بەڕازیلی گۆڵێکی جوانی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکرد، بەڵام دوای دوو خولەك، ئەسپە ڕەشەکەی چێڵسی"رامیرێس" ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، لەخولەکی (31) دا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەلێدانێکی راستەوخۆی جوان و سەرنجراکێش، ریاڵ مەدریدی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم، لەخولەکی (57) یشدا، جارێکی تر کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانێکی سەری زۆر جوان، گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ریاڵ مەدریدی تۆمارکرد، بەوەش یانەکەی کردە پاڵەوانی جامی "گینس" و، مۆرینیۆش بە خەفەتباری یاریگای جێهێشت.

شایەنی باسە، بەدەستهێنانی ئەو نازناوە، بە یەکەم دەستکەوتی یانەی شاهانە دەژمێردرێت لە ژێر سەرکردایەتی "کارلۆ ئەنچیلۆتی"، هاوکات ئەو یارییە شەشەم یاری "ئەنچیلۆتی" بوو لەگەڵ مێرنگی لە ماوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، کە بە پێنج بردنەوە و یەکسانبوونێك تەواوبوونە.
بۆ بینینی ڤیدیۆی گۆڵەکان بە HD، کلیك لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکەن:

إرسال تعليق