لە فەرموودەی پێغەمبەری ئازیزمان (دخ) هاتووە: عن أيوب عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: " من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال فذاك صيام الدهر " رواه الجماعة إلا البخاري والنسائي، ورواه أحمد من حديث جابر.
سوپاس بۆ خوای گه‌وره، كه ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانمان به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند و ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی پاداشته‌كه گه‌وره‌تر و زیاتر بێت، پێویستمان به‌وه هه‌یه کە خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ ئه‌و هه‌نگاو و كۆششه گرنگ و گه‌وره‌یه‌ی، كه له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه و له لای ئێمه به شه‌شه‌ڵان ناسراوه، بۆیه ئێستا جێی خۆیه‌تی فەزڵی شه‌شه‌ڵان ڕوون بكه‌ینه‌وه و واتای ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی سه‌ره‌وه تێكه‌ڵ به ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌مان بكه‌ین.
پێغه‌مبه‌رمان "دخ" له باره‌ی گه‌وره‌یی شه‌شه‌ڵان و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌وره‌ییه به مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌فه‌رمووێت: هه‌ریه‌كێك ته‌واوی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بێت و پاش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیش شه‌ش ڕۆژی دیكه‌یشی بهدوادابێنێ و تیایاندا به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه، کە ته‌واوی ساڵ به‌ڕۆژوو بووبێت، پێشه‌وامان “نه‌وه‌وی” له نهێنی و ده‌لاله‌تی ئه‌م پاداشته و ڕێژه گه‌وره‌كه‌ی ده‌فه‌رمووێت: ئه‌م فه‌زڵ و به‌خششه به پێوانه‌كردنی ئه‌و كرداره گه‌وره‌یه‌یه به بنچینه‌ی "هه‌ر چاكه‌یه‌ك به ده چاكه - كه له لای په‌روه‌ردگار گه‌وره کاری پێده‌كرێت -"، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕۆژێكی مانگی ڕه‌مه‌زان بخه‌ینه ئه‌و بابه‌تی پێوانهكردنهیهوه، ئه‌وا (30) ڕۆژه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان به (300) ڕۆژ هه‌ژمار ده‌كرێت، ڕۆژه‌كانی شه‌شه‌ڵانیش به هه‌مان حیساب پێوانه بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا به (60) ڕۆژ هه‌ژمار ده‌كرێت، ئاشكراشه هه‌ر ساڵێك له (360) ڕۆژ پێكدێت، كه واته به پشتبه‌ستن به‌م بنچینه حیسابییە بێت، كه هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت، وه‌كو ئه‌وه وایه ئێوەی موسڵمان و ڕۆژووەوان، كه به كرده‌وه پابه‌ندن به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر "د خ"، دووپات لەوە ده‌كه‌نه‌وه، کە ته‌واوی ساڵه‌كه‌تان وه‌ك ئه‌وه بۆ ده‌ژمێردرێت، كه تێكڕا تیایاندا به‌ڕۆژوو بووبن، كه دیاره ئه‌م به‌خششه خوداییه، ده‌رفه‌تێكی هه‌ره زێڕینه و په‌روه‌ردگارمان به میهره‌بانی خۆی، وه‌كو زه‌مینه خۆشكردنێك بۆ پاكبوونه‌وه و خاڵیبوونهوهمان له چڵكی تاوان و گوناهه‌كان و به‌ده‌ستهێنان و چنینه‌وه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی چاكه، بۆی ڕه‌خساندووین، کە پێموایه هه‌ر یه‌كێك ئه‌و ده‌رفه‌ته له كیس بدات و بیفه‌وتێنێ، ئه‌وا به كه‌مته‌رخه‌میكردن و بێبایه‌خكردن له ئاست دواڕۆژێكی زێده ڕووناك و گه‌شاوه بۆ خۆی، له سه‌ری ده‌وه‌ستێت (مه‌گه‌ر بیانوو و پاساوێكی سه‌لمێنه‌ری به ده‌سته‌وه بێت)، ئه‌و بێباکییهشی ده‌لاله‌ت له‌وپه‌ڕی شكست و به‌جێماویی ئه‌و ده‌كات له كاروانی خوازیارانی لێبوورده‌یی و به‌خشنده‌یی خودای گه‌وره.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش، كه ئایا ڕاسته‌وخۆ دوای ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژن و له سه‌ریه‌ك به‌ڕۆژووبوونه‌كه ئه‌نجام بدرێ یان له هه‌ر كاتێكی مانگی شه‌وال و به پچڕ پچڕیش بێت ته‌واوه، به پشتبه‌ستن به ڕای زانایان و شاره‌زایان ده‌ڵێین: مه‌رج نییه ڕاسته‌وخۆ دوای ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژن به‌ڕۆژووبوونه‌كه ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌كو مه‌رجیش نییه به‌ڕۆژووبوونه‌كه به سه‌ریه‌كه‌وه بێت، به مانای ئه‌وه‌ی، كه‌سی ڕۆژووەوان خۆی سه‌رپشكه له‌م نێوه‌دا و ئاره‌زووی ئه‌و چۆن بێت، با وا بكات، به‌ڵام پێشه‌وامان “نه‌وه‌وی” له شه‌رحه‌كه‌ی له سه‌ر "صه‌حیحی موسلیم" ده‌فه‌رمووێت: هاوڕێكانمان فه‌رموویانه: باشتر وایه له پاش یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن، هه‌ر شه‌ش ڕۆژه‌كه به سه‌ریه‌كه‌وه به‌ڕۆژوو بێت، هه‌روه‌ها “نه‌وه‌وی” فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر ڕۆژووەوانهكه بهڕۆژووبوونهكهی له ڕۆژانی یه‌كه‌می مانگی شه‌وال دواخست بۆ ناوه‌ڕاست یان بۆ کۆتایی ڕۆژانی مانگی شه‌وال، ئه‌وا فه‌زڵی بهدواداهێنانهكهی "متابعه" پێده‌گات، كه له سیاقی فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه، چونكه به‌و شێوه‌یه‌ش بێت، مانای به‌دوادا هێنانه‌كه‌ی "متابعه" به سه‌ردا دێته‌جێ و به‌ده‌ر نییه له ناوهڕۆك و ده‌لاله‌تی "متابعه" هكه، ئیدی پاداشته‌كه له قه‌باره و ڕێژه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت و دهلالهتهكهش به هه‌مان شێوه.
داواكارین له په‌روه‌ردگار توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و خێره گه‌وره‌یه‌مان پێببه‌خشێت.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق