وەکو ڕێزگرتنێك لە "رائول گۆنزالێس" ئەستێرە و ئەفسانەی پێشووی یانەی شاهانە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە جامی "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" مێوانداری یانەی "سەدد"ی قەتەڕی کرد، کە ئێستا "رائول گۆنزالێس" یارییان بۆ دەکات.
بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان لەو یاریزانە لەسەر یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" بەڕێوەچوو، تێیدا ئەو جامانە نمایشکران، کە "رائول گۆنزالێس" لەگەڵ یانەی بلانکۆدا بەدەستیهێناون، کە (16) جامی جۆراوجۆر بوون، لەناویاندا (3) جامی یانە پاڵەوانەکان و (2) جامی جیهانی یانەکانی جیهان و (2) جامی پاڵەوانی خولی ئیسپانی.
لەناو خۆشی و هوتافی هاندەراندا، کە گوزراشت بوو لە بەخێرهێنانەوە و ڕێزلێنان لە "رائول گۆنزالێس"، هەردوو یانە دابەزینە ناویاریگا، کە "رائول گۆنزالێس" لە گێمی یەکەمدا وەکو یاریزان و کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید یاری دەکرد و گۆڵی یەکەمیشی لەو گێمەدا تۆمار کرد، کە هەر زوو هاندەران دەیانوت، دەمانەوێت "رائول گۆنزالێس"ببینین گۆڵ تۆمار بکات.
لە گێمی دووەمدا، کە کە "رائول گۆنزالێس" وەکو یاریزانی یانەی "سەدد"ی قەتەڕی یاری دەکرد، یانەی شاهانە بە چوار گۆڵی تر (ئیسکۆ، بنزیما، خیسی 2 گۆڵ) ئەنجامی یارییەکەی کردە (5-0) گۆڵ، بەوەش یانەی مێرنگێ نازناوەکەی مسۆگەر کرد و جامەکەی بەرز کردەوە.

إرسال تعليق