Ads (728x90)

لێکۆڵینەوەیەکی ئەڵمانی: بەڕۆژووبوون ئازاری ڕۆماتیزم و جومگەکان کەمدەکاتەوە
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئەڵمانی سەلماندوویەتی، کە بەڕۆژووبوون سنوور بۆ ئازاری نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم و جومگەکان دادەنێت.

توێژینەوەکە ئامۆژگاری تووشبووانی ئەو نەخۆشییەی کردووە، کە کاتی ژەمە خواردنەکانیان بە گوێرەی هەردوو ژەمە خواردنی پارشێو و بەربانگ بگۆڕن و خواردنی خواردەمەنییە سوێرەکانیش کەمبکەنەوە.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی پێشووی ئەڵمانیش، کە زانکۆی "فریدریك شیلەر" ئەنجامیدابوو، ئەوە سەلمێنرا بوو کە بەڕۆژووبوون لە ژێر سەرپەرشتییەکی پزیشکی، بە شێوەیەکی گەورە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دانانی سنوور لە بەردەم ئازاری نەخۆشییە درێژخایەنەکانی ڕۆماتیزم و جومگەکان.

لە دەرەنجامی لێکۆڵینەوە تازەکەدا هاتووە، کە بەڕۆژووبوون سوودبەخشە بۆ زۆر حاڵەتی نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم، لە گرینگتریان ڕۆماتیزمی جومگەیی، کە هۆکاری ئازارێکی قوڕسە لە خوارەوەی پشت و ڕان و چۆكدا.

إرسال تعليق