له ڕۆژی جه‌ژندا، هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌چنه خزمه‌ت پێشه‌وای گه‌وره “عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب” خوای لێ ڕازی بێت، ده‌بینن پێشه‌وا نانی جۆ ده‌خوات!، دیمه‌نێكی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره!، ئه‌وان به بینینی ئه‌و دیمه‌نه زۆر سه‌رسام ده‌بن، چونكه پێویسته له جه‌ژندا (وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا له ناو ئێمه‌دا باوه) خۆشترین ژه‌مه خواردن ئاماده بكرێت و، سه‌ر سفره‌كان به جۆره‌ها خواردن و خواردنەوە و شیرنه‌مه‌نی بڕازێنرێنه‌وه و، جوانترین جلوبه‌رگ بپۆشرێت، به‌و واتایه‌ی كه ڕوواڵه‌تییانه جه‌ژن به‌سه‌ر ببەین، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له مه‌غزا و مه‌به‌سته ڕاسته‌قینه‌كانی جه‌ژن بكه‌ینه‌وه.
بەڵام وادیاره كه وانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشه‌وای گه‌وره “عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب” خوای لێ ڕازی بێت به‌دیده‌كرێت، به‌وه‌ی كه جه‌ژن هه‌ر ئه‌وه نییه بایه‌خ به خۆراك و خواردەمەنی و جلوبه‌رگ و تاد.. بدرێت، به‌ڵكو پێویسته له‌و هه‌قیقه‌ته تێبگه‌ین، كه ڕه‌هه‌نده ڕاسته‌قینه‌كانی جه‌ژن زۆر لەوە بهرفراونترن كه له هه‌ندێك شتی ساده و لاوهكییدا كورتیان بكه‌ینه‌وه.
بۆیه به پێشه‌وای گه‌وره ده‌ڵێن: ئه‌ی پێشه‌وای ئیمانداران، جه‌ژن و نانی جۆ..؟!، پێشه‌وای گه‌وره پێده‌كه‌نێت و ده‌ڵێت: ئه‌وڕۆكه جه‌ژنی ئه‌و كه‌سه‌یه، كه دوێنێ بهڕۆژووبوونهكهی قه‌بول كرا بێت، ئه‌وڕۆكه جه‌ژنی ئه‌و كه‌سه‌یه، كه له هه‌ڵسانه‌وه‌ی دوێنێ شه‌وی بۆ شه‌ونوێژ، به نییه‌تێكی پاكه‌وه په‌رستشه‌كانی ئه‌نجام دابێت، ئه‌وڕۆكه جه‌ژنی ئێمه‌یه، به‌یانیش جه‌ژنی ئێمه‌یه، هه‌ر ڕۆژێك، كه سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره نه‌كه‌ین، ئه‌و ڕۆژه جه‌ژنی ئێمه‌یه.
به‌ڵێ، ده‌بێت جه‌ژنی ڕاسته‌قینه له پاڵ به‌رجه‌سته‌كردنی نیشانه و په‌رستشه ئایینیه‌كان تێیدا، هاوكات بكرێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی مرۆڤدۆستی، ئه‌مه‌ش به چه‌سپاندنی ماناكانی هاریكاری و به‌خشین و خۆشه‌ویستی و لێبوورده‌یی له هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه و ههڵسوكهوتهكانماندا، هه‌ر هه‌ڵوێست و هه‌نگاوێكمان ده‌ربڕی، پابەندبوونمان بێت به ڕێبازی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د "دخ"، ئه‌وه جه‌ژنێكی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ئێمه.
بۆیه بەڕێزان، جه‌ژنی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه چه‌شنی پێشه‌وای گه‌وره، هاوشانی هاوه‌ڵه به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر "دخ"، ڕه‌فتار و ئاكار و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانمان، هه‌ڵقوڵاوی ناخی شه‌ریعه‌ته پاكه‌كه‌ی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د "دخ" بێت، كه ڕێنیشانده‌رمانه بۆ ئه‌وه‌ی، كه جه‌ژنی ڕاسته‌قینه له كرۆك و ناوه‌ڕۆكدا بناسین، نه‌وەكو له ڕوواڵه‌ت!.

إرسال تعليق