Ads (728x90)

زیانەکانی "سپلیت" بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ
ئامێری فێنککەرەوەی "سپلیت" بە نەخۆشییە گەورەکە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دادەنرێت، چونکە لێکۆڵینەوەکانی ژمارەیەك لە پزیشکان، چەندین زیانی گەورەی "سپلیت" یان بۆ سەر تەندروستی هەردوو کۆئەندامی دەمار و هەناسەدانی مرۆڤ ڕوونکردووەتەوە.

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ، کە گۆڤاری "تۆب سانتیە" لە دوا ژمارەی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، ئەوەی سەلماندووە، کە ئامێری فێنککەرەوەی "سپلیت" هۆکاری تووشبوونە بە نەخۆشییەکانی چاو و جومگەکان.

توێژینەوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئەگەر هەوای ئامێری فێنککەرەوەی "سپلیت" بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێك بەر مرۆڤ بکەوێت، دەبێتە هۆکاری تووشبوون بە چەندین نەخۆشی جیاوازی چاو و جومگەکان و کۆئەندامی هەناسەدان.

 توێژینەوەکە باسی ئەوەشیکردووە، کە ئامێری فێنککەرەوەی "سپلیت"هەوایەکی شێداری سارد بەرهەمدەهێنێت، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوکردنی سییەکان، بە تایبەت لای ئەو کەسانەی پێشتر گرفتاری نەخۆشی سییەکان و تەنگەنەفەسی بوونە.

توێژینەوەکان ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە، کە ئەو هەوا ساردەی لە ئامێری فێنککەرەوەی "سپلیت" پەیدا دەبێت، دەبێتە هۆی دروستکردنی تەنگی لە قەفەسی سینگدا، نووستنیش بۆ چەند کاتژمێرێك لە ژوورێك کە هەوای ساردی "سپلیت" ی تێدا بێت، هۆکارە بۆ ماندووبوون و گرژبوونی ماسوولکەکان لە چەندین بەشی جەستە، هەروەکو بەکتریاکانی هۆکار بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان چالاك دەبن.

پزیشکەکانیش هۆشداریانداوە لە زیانە گەورەکان، کە ئامێرەکانی فێنککەرەوەی "سپلیت" بۆ جومگەکان دروستی دەکەن و، ئامۆژگاریمان دەکەن، کە بەدیار هەوای ئامێرەکانی فێنککەرەوەی "سپلیت" دانەنیشین.

إرسال تعليق