یەکێك لە خێرخوازانی وڵاتی ئیماڕات، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە زەکاتی ماڵەکەی خۆی دەبەخشێت، ئەو بڕە پارەش بووە گەورەترین بڕە پارەی بەخشراو لە زەکات، کە سندوقی زەکاتی ئیماڕاتی لە یەك کەس وەریبگرێت لەوەتەی ئەمساڵ.
بەڕێوبەری کارگێڕی و ڕاگەیاندنی سندوقی زەکاتی ئیماڕاتی "جەمال خەلەف مەزروعی" ڕایگەیاندووە، کەسە خێرخوازەکە داوایکردووە ناوی نەهێنرێت، چونکە لە بەجێهێنانی فەڕیزەی زەکاتەکەیدا، چاوەڕێی پاداشت لە خوای گەورە دەکات.
ئەو هەنگاوەی ئەو خێرخوازە لە کاتێکدایە، کە بە سەدان دەوڵەمەندی گەورە و خاوەن سەرمایەی زەبەلاح لە هەرێمی کوردستان هەن، کە کەس نازانێت ماڵەکانیان چۆن پاك دەکەنەوە، کە ئەگەر ئەوان زەکاتەکانیان ببەخشن، ڕێژەی هەژاری لە کوردستان بە ڕێژەیەکی گەورە کەمدەبێتەوە، تەنانەت گومانی ئەوەش هەیە، کە زۆرێك لەوانە زەکات نادەن، لەوانەشە هەر لە خەیاڵیشیاندا نەبێت زەکات چییە و بۆ چییە و حوکمەکەی چییە؟!.

إرسال تعليق