Ads (728x90)

بە دەستەبەرکردنی نازناوی سوپەر، یۆڤانتۆس وەرزی نوێی دەستپێکرد
خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا " یانەی یۆڤانتۆس" وەرزی نوێی بە سەرکەوتنێکی گەورە و دەستەبەرکردنی نازناوێکی گرنگ دەستپێکرد، کاتێك لە یاری جامی سوپەری ئیتاڵی بە ئەنجامی (4-0) لە یانەی "لازیۆ" ی بردەوە.

یانەی "لازیۆ" کە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیای وەرزی ڕابردوو بوو، لەسەر یاریگای خۆی "ئۆلمپیکۆ" و لە بەردەم هەزاران هاندەریدا، تووشی کەوتنێکی گەورە بوو، کە لە بەردەم پلانەکانی یاریزانانی خانمە پیرەکە خۆی بەدەستەوەدا و، کۆنتڕۆڵی یاریگای بۆ کوڕانی "کۆنتی" جێهێشت، هەرچەند زۆر هەوڵیدا بەرگری بکات و بەرەنگاری تەماعگیرییان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە ببێتەوە، بەڵام سووربوونی یانەی "یۆڤانتۆس" بۆ تۆڵەکردنەوە لە شکستەکەیان لە بەرامبەر یانەی "لازیۆ" و کرانە دەرەوەیان لە جامی ئیتاڵیای وەرزی ڕابردوو، وایکرد یانەکەی ڕۆمای پایتەخت دۆڕانەکە قەبول بکات و تەسلیمی ئەمری واقیع ببێت.

بەو ئەنجامەش یانەی خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا "یۆڤانتۆس" بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا، نازناوی سوپەری ئیتاڵی مسۆگەر کرد و ژمارەکەی یانەی میلانی یەکسانکردەوە لە ژمارەی بەدەستهێنانی ئەو نازناوەدا.

إرسال تعليق