Ads (728x90)

نوێترین داهێنانی یابان.. بەربەستی تیشکاوی لە بری هێماکانی هاتوچۆ
دوا داهێنانی یابانییەکان بریتییە لە بەربەستێکی تیشکاوی، کە ڕێگری دەکات لە ئۆتۆمبێلەکان لە بەزاندنی هێماکانی هاتوچۆ لە یابان.

یابانییەکان هەڵسان بە داهێنانی ئەو بەربەستە تیشکاوییە، کە گرنگترین تایبەتمەندییەکەی لەوەدایە، کە ئەگەر ئۆتۆمبێلێك هێماکانی هاتوچۆ ببەزێنێت، بەربەستە تیشکاوییە "کارەباگرتنێك" لە ئۆتۆمبێلەکەدا دروستدەکات، کە ناچاری دەکات ڕابوەستێت!.

شایەنی باسە ئەو تەکنەلۆژیا تازەیەی یابان، سەلامەتی هاوڵاتیان و شۆفێران بە شێوەیەکی یەکسان دابین دەکات، لە هەرێمی کوردستانیش کە ڕۆژانە چەندین ڕووداوی دڵتەزێنی هاتوچۆ ڕوودەدەن و، ئاماری قوربانی گیانیش لە بەرزبوونەوەی بەرچاودایە، نەخاسمە زیانە مادییەکان، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بەو تەکنەلۆژیا تازەیە هەیە، بەڵام ئایا لە چ و کات و سەردەمێك بگاتە لامان؟!.

إرسال تعليق