Ads (728x90)

درێژترین خوانی ڕۆژووشکاندن لەسەر ئاستی جیهان، لە کەعبەی پیرۆز بوو
بە درێژایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ڕۆژانە زیاتر لە (1300) خۆبەخشی ژن و پیاو کاردەکەن لە پێناو خزمەتکردن بۆ سازکردنی درێژترین خوانی ڕۆژووشکاندن لەسەر ئاستی جیهان، کە لەسەر خاکی مزگەوتی "حەڕام" لە مەککەی پیرۆز و گۆڕەپانەکانی دەوروبەری بوو بە درێژایی (4) کیلۆمەتر، ئەوەش بۆ پێشکەشکردنی ژەمە خوارنی بەربانگ و ڕۆژووشکاندن بەو کەسانەی دێنە شارەکە، چ لەناو شانشینی سعودیە، چ لە دەرەوەی شانشینەکە.

دوێنێ، ئاژانسی هەواڵی سعودی "واس" باسی ئەوەیکردووە، کە خوانێك بۆ ڕۆژووشکاندن، کە (100) هەزار کیلۆگرام خورمای هەڵگرتبوو، کە کرابوو بە ملیۆنێك و نۆ سەد و بیست و دوو هەزار و سەد و شەست بەش، پێشکەش بە مێوانانی ئەو شوێنە پیرۆزە کرا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە لەسەر درێژایی خوانە ئامادەکراوەکە و لە نزیك کەعبەی پیرۆز، هەزاران عومرەکار بۆ ڕۆژووشکاندن کۆبوونەوە.

إرسال تعليق