Ads (728x90)

تاکە خۆراکێك کە بۆگەن نابێت!!
شتێکی سروشتییە، کە بۆگەنبوون هێڕش بکاتە سەر ئەو خواردەمەنییانەی کە هەڵنەگیراون، بەوەی ئەگەر خۆراکەکان لە شوێنێکی گەرم دانەنران بەبێ ئەوەی ئامێری ساردکەرەوەیان بۆ دابین بکرێت، ئیدی بۆگەنیبوون لێیان دەدات و بە کەڵك بەکارهێنان نایەن.

هەندێکجاریش لەگەڵ هەڵگرتنیشیان لەناو ئامێرەکانی ساردکەرەوەدا، کەچی هەندێك خواردەمەنی بۆگەنی دەبن، بەڵام لەو حاڵەتانەدا بۆگەنیبوونەکە کاتێکی درێژتر دەخایەنێت.

بەڵام ئایا خۆراکێك هەیە، کە هەرگیز بۆگەن نەبێت؟!، وەڵامەکەی بریتییە لە "بەڵێ"، کە ئەویش هەنگوینە، چونکە هەنگوین هەرگیز بۆگەن نابێت!.

سبحان الله.. خودای گەورە لە قوڕئانی پیرۆز بە سەرچاوەی شیفای داناوە، بۆیە هەنگوین خۆراکێکی پیرۆزە و هەرگیز مەترسی بۆ تەندروستی مرۆڤ دروستناکات، تەنانەت هەرچەند بمێنێتەوە و لەناو ئامێری ساردکەرەوەش هەڵنەگیرێت، تێکناچێت و بۆگەن نابێت!.

إرسال تعليق