Ads (728x90)

مافوورێك هیچ پەڵەیەك نامژێت و بە خۆی خۆی پاك دەکاتەوە
کۆمپانیای "ئەتڵەس" ی ڕەسەن و بەناوبانگ بۆ دروستکردنی مافوور لە تورکیا، هەڵسا بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای "نانۆ" و، مافوورێکی بەرهەمهێنا، کە هیچ پەڵەیەك نامژێت و بە خۆی خۆی پاك دەکاتەوە.

ئەنجومەنی کاڕگێری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، کە بیرۆکەی مافوورە تازەکە لە تایبەتمەندیی نەمژینی ئاو وەرگیراوە کە لە گوڵی "لۆتس" هەیە.

مافوورە تازەکە تایبەتمەندیی ئەوەی هەیە، کە هیچ پەڵەیەك نامژێت و بە خۆی خۆی پاك دەکاتەوە، ئەوەش بە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای "نانۆ"، هەروەها بە ڕێگەی ئەو وزەیەی لە تیشك و خۆر وەریدەگرێت.

تاقیکردنەوە زانستییەکان کە لە کارگە جیهانییەکان ئەنجامدراون، ئەوەیان سەلماندووە، کە ئەو مافوورە بە ڕێژەی (99.1%) هیچ میکڕۆبێکی تێدا نییە و، ئەو مافوورە زۆر تەندروستە بۆ ئەو خێزانانەی کە منداڵیان هەیە.

شایەنی باسە وا بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو، ئەو مافوورە تازەیە بخرێتە بازاڕەکانی تورکیاوە.

إرسال تعليق