Ads (728x90)

پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی جامی سوپەری فەڕەنسی
پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی فەڕەنسی "لیگاوەن" یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، توانی نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسی بەدەستبهێنێت، پاش ئەوەی سەرکەوت بەسەر یانەی بۆردۆ بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ، دەستەبەرکردنی بردنەوەکەش ئاسان نەبوو بۆ یانە پاریسییەکە، چونکە کوڕەکانی "لۆران بلان" تا خولەکی خولەکی (81) یارییەکەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەرلە دواوە بوون، بەڵام لەوێ بەدواوە لە ڕێگەی تازە ئەستێرەی یانەکە "ئیرڤین ئۆنجێندا" ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، لە خولەکی چوارەمی کاتی زیادکراوی یارییەکەشدا، بە گۆڵی بەرگریکارە بە تواناکەیان "ئەلێکس"، بردنەوەیان تۆمار کرد و ئاهەنگی بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی ئەو وەرزەیان گێڕا.

ئەو سەرکەوتنەش زۆر گرنگ بوو بۆ یانەکەی پایتەختی ڕووناکی، چونکە وەرزێکی دوورودرێژی لە ململانێ و ڕکابەری سەختی لەگەڵ یانە گەورەکان لەسەر ئاستی فەڕەنسی و ئەوروپی لە بەردەمدایە، بە تایبەت کە چەندین گرێبەستی گرانبەهای لەگەڵ ئەستێرە دیارەکانی ئەوروپا واژۆ کردووە بە ئامانجی بەدەستهێنانی نازناو و دەستکەوتی گەورە، هەر ئەوەشە وایکردووە ئەرکی "لۆران بلان" و کەتیبەکەی سەخت بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕکابەرەکانییدا.

إرسال تعليق