Ads (728x90)

بەبێ بردنەوە، بەرشەلۆنە جامی سوپەری بردەوە
سەرەڕای ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی (0-0) لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانی، کە لە نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر یاریگای "کامپنۆ" بەڕێوەچوو، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە بە سوودوەرگرتن لە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی (1-1) لە یاری چووندا کە لەسەر یاریگای تایبەت بە یانە مەدریدییەکە لە چوارشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو بوو، توانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی بەدەستبهێنێت.

لە کۆی هەردوو یارییەکەدا، یانەی بارسا نەیتوانی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە، تەنانەت ئاستی یاریکردنیشی وەکو پێویست نەبوو، بە تایبەت لە یاری گەڕانەوەدا، کە ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەوە لە نمایشکردنەوەی سیحری یارییە جوانەکەی، کە چەند ساڵ لەمەوبەر هەوادارانی تۆپی پێی پێ سەرسام دەکرد، بە تایبەتتریش کە یانە کەتەلۆنییەکە لە هێڵی بەرگرییدا گرفتی ئاشکرا و بەرچاوی هەیە، لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەشدا، "لیۆنێل میسی" لێدانێکی سزای لەدەستدا و، سەرەڕای سووربوونیشی لە هەوڵدان بۆ گۆڵکردن بە درێژایی کاتەکانی یارییەکە، بەڵام گۆڵی بۆ نەکرا و شکستیهێنا.

ئەوەشی جێگەی باسە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و، هەماهەنگی تەواوی نێوان یاریزانەکانی بە خاڵی بەهێزی یاریکردنەکەیان دادەنرا، بەڵام توندوتیژیش بوون لەگەڵ ئەستێرەکانی بلۆگرانا بە تایبەت لەگەڵ "لیۆنێل میسی"، باجی ئەو هەڵە کوشندەشیان دا، کاتێك دوو یاریزانیان بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.

إرسال تعليق