Ads (728x90)

گرانترین پەنیری جیهان بەرهەمی شیری گوێدرێژە
ئایا بە خەیاڵت بۆ ئەوە چووە، کە گرانترین پەنیری جیهان لە شیری مانگا هۆڵەندییەکان بەرهەم نەهێنرابێت، کە ئێمە ڕاهاتووین لە ڕێکلامەکانی تەلەفزیۆندا بیانبینین، کە لە لەوەڕگا سەوزەکان بەوپەڕی خزمەتکردنەوە بەخێو دەکرێن، بەڵکو سەرچاوەی گرانترین پەنیری جیهان بەرهەمی شیری گوێدرێژە!.

ئەوەیان ڕاستە، چونکە گرانترین جۆرەکانی پەنیری جیهان، کە نرخی یەك کیلۆگرامی دەگاتە هەزار یۆرۆ (1255 دۆلار) کە دەکاتە (1,220,000) دیناری عێڕاقی!، لە شیری گوێدرێژ دروستکراوە، بەڵام لە شیری هەموو گوێدرێژێك نا، بەڵکو لە شیری ئەو گوێدرێژەی کە لە شوێنی پارێزراوی تایبەت لە "بەلگراد" ی پایتەختی وڵاتی سڕبیا دەژیێت، ئەو شیرەشی کە ئەو گوێدرێژە بەرهەمی دەهێنێت، خاوەن کوالێتییەکی بەرزە "بە گوێرەی سەرچاوەکە"، کە نرخی هەر لیترێکی دەگاتە (40) یۆرۆ (نزیکەی 54,000 هەزار دیناری عێڕاقی)!.

گرانترین پەنیری جیهان بەرهەمی شیری گوێدرێژە
ئەو جۆرە پەنیرە ناوی “پیۆڵ \ Pule” ە، ماناکەشی بە زمانی سڕبی “بێچووی گوێدرێژ” دەگەیەنێت، پەنیرەکەش لە شیری ئەو گوێدرێژانە بەرهەم دەهێنرێت کە ژمارەکەیان دەگاتە (100) سەر گوێدرێژ، کە بە شێوەیەکی تایبەت لە باوەشی پارێزراودا “زاسفیکا \ Zasavica” پەروەردە دەکرێن، بەڕێوبەرەکەش “سلۆبۆدان سیمیك” دەڵێت: هیچ توخمێکی تر ئیزافەی سەر پەنیرەکە ناکرێت، هۆکاری گرانی نرخی پەنیرەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی ئەو شیرەی کە گوێدرێژەکە لەو شوێنەدا بەرهەمی دەهێنێت.

إرسال تعليق