Ads (728x90)

ناوبژیوانێكی بەڕۆژوو لەناو یاریگا بەربانگ دەکاتەوە
لە کاتی بەڕێوەبردنی یارییەكی تۆپی پێدا، ناوبژیوانی موسڵمانی ئەفریقی "عبدالعزیز بانی"، لە کاتی بەربانگدا یارییەکە ڕادەگرێت و ڕۆژووەکەی دەشکێنێت و ژەمە خواردن و ئاو دەخواتەوە.

ئەو هەڵوێستبەرزییەی ئەو ناوبژیوانە موسڵمانە لە پابەندبوون بە یەکێك لە گرنگترین بنچینەکانی ئیسلام، کە بەڕۆژووبوونە، لووتکەی ئەوپەڕی سووربوونە بە شوێنپێهەڵگرتنی ڕێبازی حەزرەتی موحەممەد "دخ"، پێویستیشە موسڵمانان چاوی لێبکەن، کە چۆن لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکێکی گرانی وەکو ناوبژیوانی یارییەكی تۆپی پێ، دەستبەرداری بەجێهێنانی ئەرکە ئایینیەکانی نەبوو، بەڵکو سەرکەوتوو بوو لە نووسینەوەی لاپەڕەیەکی پڕشنگدار لە تۆماری موسڵمانێتییە ڕاستەقینەکەیدا.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ئەو دیمەنە، کلیك لێرە بکە.

إرسال تعليق