Ads (728x90)

"وشە بێدەنگەکان" نوێترین ڤیدیۆکلیپی هونەرمەند "سامی یوسف"ە
هونەرمەندی ناسراو "سامی یوسف"، نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی لە ڕۆژی (7 \ 8 \ 2013) بڵاوکردەوە.

ڤیدیۆ کلیپەکە ناونیشانێکی سەرنجڕاکێش"وشە بێدەنگەکان" ی هەڵگرتووە، تێیدا هونەرمەند بانگهێشتمان دەکات و بە بیرمان دێنێتەوە، کە خەڵکی سوریا لەبیر نەکراون و بەردەوام بۆیان دەپاڕێینەوە.

تێکستی شیعرەکە لەلایەن "Will Knox & Kawthar Guendouz" نوسراوە، ئاواز و دابەشکردنی میوزیك و وتنی هونەرمەند "سامی یوسف"ە، لەناو ڤیدیۆکلیپەکەشدا چەند گرتەیەك لە سەردانی هونەرمەند "سامی یوسف" بۆ خێوەتگای "زەعتەری" لە ئوردون دەبینرێن، کە ئاوارە سورییەکان تێیدا نیشتەجێن.

"سامی یوسف" لە کاتی پێشکەشکردنی ڤیدیۆکلیپەکەیدا وتی: جەژنتان پیرۆز، ئەو بەرهەمەم دیارییەکی بچووکە بۆ خوشك و برایانمان لە سوریا، با هەموومان لە نوێژەکانمان دوعایان بۆ بکەین.

شایەنی باسە، دوای بڵاوکردنەوەی نوسخەی ڕەسمی لەسەر پێگەی "یوتیوب"، ڤیدیۆکلیپەکە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا، ئەو لینکەی خوارەوەش ڤیدیۆکلیپەکە لەخۆدەگرێت، کلیکی لەسەر بکەن بۆ بینینی.


إرسال تعليق