Ads (728x90)

بۆ پشتگیریکردن لە ئافرەتێکی موسڵمان، دەیان ژنی سویدی حیجاب دەپۆشن
دەیان ژنی سویدی لە شوێنکەوتووی ئایینە جیاوازەکان، وێنەی خۆیان لە ئینتەرنێت بڵاوکردەوە کە حیجابیان پۆشیووە، ئەوەش بۆ دەرخستنی هاوسۆزی بۆ ئافرەتێکی موسڵمان، کە بەهۆی پۆشینی حیجابی ئیسلامییەوە، لە گەڕەکێکی "ستۆکهۆڵم" ی پایتەختی سویدەوە لەلایەن پیاوێکی قینە لە دڵ پەلامار درا.

لەناو ئەو ژنانەی وێنەی خۆیان بە پۆشینی حیجابەوە لەسەر پێگەی کۆمەڵایەتی "تویتەر" بڵاوکردووەتەوە، سەرۆکی پارتی سەوزی سویدی "ئاسا ڕۆمسۆن" و پەرلەمانتاری سەر بە پارتی سۆشیالیستی دیموکراسی سویدی "فیرۆنیکا بالم" هەن.

لایەنی ڕێکخەری ئەو دەستپێشخەرییە دەڵێت، دەمانەوێت ئاستی هۆشیاری لە ئاست ئەو ناڕەحەتییانەی بۆ ژنانی باڵاپۆش دروستدەکرێن، بەرز بکەینەوە.

إرسال تعليق