هەموومان لە وێستگەکانی ژیاندا ڕووبەڕووی هەڵوێستی لەو جۆرە دەبینەوە، بەڵام کەمن ئەو کەسانەی بتوانن ئەوها هەڵوێستبەرز و بوێر و جەربەزە بن، وانەکانی ژیان زۆریان لە هەگبەدایە ئەگەر بمانەوێت شتی جوانیان لێوە فێر بین، بەڵام من ئەو نموونەیە وەردەگرم، کە دەگونجێت بیانکەینە وانەیەكی بەسوود بۆ هەموو ڕووێکی ژیانمان.
لە ڕۆژێك لە ڕۆژەکاندا، پیاوێکی دەوڵەمەند ڕەفتارێکی دوور لە بەهای مرۆڤایەتی لە بەرامبەر پیاوێکی هەژار دەنوێنێت، کاتێك هەڵدەستێت سەبەتەیەکی پڕ لە خواردەمەنی خراپ دەبەخشێتە پیاوە هەژارەکە!.
پیاوە هەژارەکەش لەبری ئەوەی کاردانەوەیەکی خراپ پیشانبدا، زەردەخەنەیەك دەیگرێت و بە بزەیەکی ناسکی سەر لێوان کۆشکی پیاوە دەوڵەمەندەکە جێدەهێڵێت.
پیاوە هەژارەکە دەچێتە ماڵەوە و سەبەتەکە لە خواردەمەنییە خراپەکە بەتاڵ دەکاتەوە و جوان پاكی دەکاتەوە، ئینجا پڕی دەکات لە جۆرەها گوڵی بۆنخۆش و دەگەڕێتەوە بۆ کۆشکی پیاوە دەوڵەمەندەکە و سەبەتەکەی دەداتێ.
پیاوە دەوڵەمەندەکە بەوە زۆر سەرسام دەبێت و پێیدەڵێت: من سەبەتەیەکی پڕ لە خواردەمەنی خراپم پێبەخشی، کەچی تۆ سەبەتەکەت بۆ گەڕاندمەوە کە پڕە لە گوڵی بۆنخۆش؟!، لە ڕاستییدا ئەوەیان جێگەی ئەوپەڕی سەرسوڕمانیمە!.
پیاوە هەژارەکە وەڵامی دایەوە و پێیوت: هەموو مرۆڤێك، ئەوەی لە دڵیدایە دەیبەخشێت!، واتە: دڵی من شتی جوان و پاکی تێدایە لە چەشنی گوڵ، دڵی تۆش شتی پیس و خراپی تێدایە لە چەشنی (..................)!.

إرسال تعليق