Ads (728x90)

زانایان دووپات لە ئیعجازی قوڕئانی لە "بەرەبەیان" دەکەنەوە
خودای پەروەردگار لە قوڕئانی پیرۆز سوێند بە بەرەبەیان دەخوات، کاتێك لە دەستپێکی سوڕەتی "الفجر" دەفەرمووێت: ( وَالْفَجْرِ وَلَيَالٍ عَشْرٍ  )، واتە: سوێند به‌ به‌ره‌به‌يان، سوێندم به‌و شه‌وانه‌ى كه‌ "10 شه‌ون"، هەروەکو خودای گەورە فەرمانمان پێدەکات بە خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز لە بەرەبەیاندا.

بۆیە لە سۆنگەی تێگەیشتن لەو ئایەتە قوڕئانییە، کاتی بەرەبەیان بووەتە جێگەی بایەخ و هەڵوەستە لەسەر کردنی پسپۆڕان و توێژەران، لەو ڕووەوە "سەحەر ئەلهاشمی" پسپوڕی چارەسەری بە وزە زیندەگییەکان لە قاهیرە، دووپات لەوە دەکاتەوە، کە هەڵسانەوە لە کاتی بەرەبەیاندا، چەندین سوودی هەیە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان، لەوانە: یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەستکردن بە دڵتەنگی و، چارەسەرییەکی کار پێکدێنێت بۆ حاڵەتی خەمۆکی، هەروەکو تیشکی شینی بەرەبەیانیان، لە جوانترینی ڕەنگەکانە و، زۆرترین حەسانەوەش بە چاو دەبەخشێت.

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە زانایان دووپاتیان کردووەتەوە لەوەی، کە کاتی بەرەبەیان، کاتێکی گونجاوە بۆ بیرکردنەوە و داهێنان و زەینپاکی، هەر بۆیەشە کە کاتی بەرەبەیان، چەندین سوودی پزیشکی هەیە، وەکو چارەسەری شڵەژانە دەروونییە جیاوازەکان، لە سەرووشییانەوە شڵەژانەکانی نووستن و خەمۆکی.

"سەحەر ئەلهاشمی" ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، کە بەرەبەیان، دەروازەی پێشوازیکردنە لە ژیان، بەڵام زۆربەی خەڵك شەو و شەونخوونیان هەڵبژاردووە و، بە درێژایی ڕۆژ دەخەون، سەرەڕای سوودە گەورەکانی کاتی بەرەبەیان!.

"سەحەر ئەلهاشمی" ئەوەشی پشتڕاست کردۆتەوە، کە ماوەی سەرەتای هەڵهاتنی خۆر، تایبەتمەندیی ئەوەی تێدایە، کە کەشوهەوا پڕە لە ئۆکسجینی پاك، ئەو تیشکانەشی کە لەو دەمەدا لە خۆر دەردەچن، سووك و سوودبەخشن بۆ چاو، چونکە ڕاستەوخۆ ناگەنە چاو، بەڵکو لە ئەنجامی چەندین ڕەنگدانەوە دەگەن.

ئەو لە کۆتایی وتەکانییدا دەڵێت: لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە، کە هەندێك ئامێری زۆر پێشکەوتوو توانیویانە پێوانەی وزەی گەورە بکەن، کە لە دوای بەرەبەیان و پێش هەڵهاتنی خۆر، لە ئاسمانەوە دادەبەزەنە سەر زەوی.

إرسال تعليق