Ads (728x90)

نهێنی پێشکەوتنی یابان لە کوێدایە..؟!
ئەو پێشکەوتنە بەرچاو و گەورە و گرنگەی کە لە یاباندا لە پەرەسەندنی بەردەوامدایە و مەشخەڵەکەشی لە دەستی نەوەیەکی یابانی خاکگەرا و ئارەزوومەند بۆ درێژەدان بەو ڕەوتە گرنگە دایە، شتێك نییە لە ڕێکەوتەوە بووبێت، بەڵکو زادەی چەسپاندنی پرۆگرامێکی پەروەردەکردن و پێگەیاندنێکی بێوێنەیە، کە شایستە بەوەیە، چاوی لێبکرێت و بکرێتە خاڵی وەرچەرخان.

لە سایتی قەڵەم پرێس بە پێویستمانزانی، (10) فاکتەر و کلیلی پێشکەوتنی یابان بۆ ئێوەی بەڕێز ڕوون بکەینەوە، بەو ئومێدەی مایەی سوودی گشتگیر بێت بۆ هەموو لایەك:


  1. لە یابان، لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی، وانەیەکی تایبەت دەخوێندرێت بەناوی "ڕێگە بەرەو ڕەوشتبەرزی"، لەو وانەیەدا، قوتابیان فێری ڕەوشتە بەرزەکان و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵك دەکرێن.
  2. لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی تا پۆلی سێیەمی ناوەندی، کەوتن "راسب" نییە، چونکە ئامانجی سەرەکی لەو ماوەیەدا، پەروەردەکردن و چاندنی چەمکەکان و بنیاتنانی کەسایتییە، نەوەکو بە تەنیا فێرکردن و پێشکەشکردنی وانەکان.
  3. یابانییەکان، سەرەڕای ئەوەی دەوڵەمەندترینی گەلانی جیهانن، لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتکاریان نییە لە ماڵەوەدا، بەڵکو دایك و باوك بەرپرسیارن لە منداڵەکانیان و کاروباری ماڵەوە.
  4. هەموو ڕۆژێك قوتابییە یابانییەکان بۆ ماوەی چارەگێك لەگەڵ مامۆستاکانیان قوتابخانە پاك دەکەنەوە، ئەوەش وایکردووە کە نەوەیەکی یابانی خۆبەکەمزان و ئارەزوومەند بۆ پاکوخاوێنی دەربکەوێت.
  5. منداڵە یابانییەکان لە قوتابخانەکانیان فڵچەی پاککەرەوەی ددان وەردەگرن، دوای نانخواردن لە قوتابخانە ددانەکانیان پاك دەکەنەوە.
  6. بەڕێوبەری قوتابخانەکان نیو کاتژمێر پێشتر، هەمان نانی قوتابیان دەخۆن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی خواردنەکە، چونکە ئەوان قوتابیان بە داهاتووی یابان دادەنێن کە پێویستە بپارێزرێت.
  7. کرێکاری پاککەرەوە بە "ئەندازیاری تەندروستی" ناوزەد دەکرێت، مووچەی مانگانەشی (5000 بۆ 8000) هەزار دۆلاری ئەمریکییە، پێش ئەوەش کە بکرێتە پاککەرەوە، جەندین تاقیکردنەوەی نووسین و زارەکی پێدەکرێت.
  8. بەکارهێنانی مۆبایل لە شەمەندەفەر و چێشتخانە و شوێنە داخراوەکان قەدەغەیە، لە بری وشەی "صامت" کە بۆ حاڵەتی بێدەنگ لە مۆبایل بەکاردێت، وشەی ڕەوشت "اخلاق" دەنووسرێت.
  9. ئەگەر بچیتە چێشتخانەیەك لە یابان، تێبینی ئەوە دەکەیت، کە هەر یەکێك بە گوێرەی پێویست نان دەخوات، هیچ یەکێكیش خواردن لەناو قاپەکەی جێناهێڵێت.
  10. ڕێژەی دواکەوتنی شەمەندەفەرەکان لە ماوەی ساڵێکدا (7) چرکەیە، چونکە گەلی یابان گەلێکن نرخی کات دەزانن و بەوپەڕی پەرۆشییەوە پارێزگاری لە خولەك و چرکەکان دەکەن.
بەڵێ، ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ کرد، تەنها لە یابان هەیە، بۆیە مانای پێشکەوتن لەوێوە بەرجەستە دەبێت و، هەر ئەوان مافی شانازیکردنیان هەیە بە داهێنان و پەرەپێدانی چەمکی پێشکەوتن.

إرسال تعليق