Ads (728x90)

ئەگەر ئینتەرنێت نەما، جیهان چی بەسەردێت؟!
گومان لەوەدا نییە، کە ئینتەرنێت بووەتە شتێکی سەرەکی لە ژیانی زۆربەی خەڵکی سەر زەوی، تەنانەت بووەتە پێویستییەكی هەمیشەیی، کە مەحاڵە جیهان وەها بە ئاسانی دەستبەرداری بێت، چونکە ئینتەرنێت هۆکارێکی گەورەی پەیوەندییەکان و جێبەجێکردنی کاروبارەکانە.

بێجگە لەوەش ئینتەرنێت زۆرجار دەبێتە هۆکاری بەسەربردنی چەند کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێ و خۆشەویست و کەسوکارەکانمان.

بەڵام گریمان لەناکاو بڵاوکرایەوە و ڕاگەیەنرا، کە ئینتەرنێت لەسەرتاسەری جیهان وەستێنرا و ناکەوێتەوەکار، لەوەش لەناکاوتر، تۆ چوویتە سەر کۆمپیۆتەرەکەت و وەکو جاران نەتتوانی بچیتە ناو تۆڕی ئینتەرنێتەوە، ئایا لەو ساتەوەختەدا کاردانەوەکان چۆن دەبن؟!، بێگومان موفاجەئەیەکی گەلێك گەورەیە و گرانایی زۆر لەسەر ژیانمان دروستدەکات.

بەڵام با بزانین، لە ئەگەری پچڕانی ئینتەرنێت و نەمانی خزمەتگوزارییەکانی، ئایا ژیانی خەڵك لە جیهان چی بەسەردێت؟!، کلیك لەسەر ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکەن، کە پارچە ڤیدیۆییەکی لەخۆگرتووە و ماوەکەی (1:27) خولەکە و، تێیدا ئەو وەڵامەمان دەستدەکەوێت:

إرسال تعليق