Ads (728x90)

پیاوێك 45 ساڵ لە تەمەنی لە نەخۆشخانە بەسەربردووە، زەردەخەنەش لێی جیا نابێتەوە!
"پاولۆ ماتشادۆ" ئەو پیاوەیە کە (45) ساڵ لە تەمەنی خۆی لە نەخۆشخانە بەسەربردووە، چونکە لە سەردەمی منداڵییەوە تووشی ئیفلیجبوون هاتووە و، لەو کاتەوە تا ئێستاش ژیانی لە (24) کاتژمێری هەموو ڕۆژێك پەیوەستە بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هیوابڕاو نەبووە، بەڵکو خۆی فێری هونەری وێنەی جوڵاو کردووە و، بڕیاریداوە زنجیرە فیلمێکی کارتۆنی لەسەر ژیانی خۆی دروستبکات.

یادەوەرییەکانی "پاولۆ ماتشادۆ" خۆی لە بەسەربردنی ژیان لە نەخۆشخانە دەبینێتەوە، کە ڕاهاتووە بۆ ماوەی (45) ساڵ لەسەر کورسییەکی جوڵاو کاتەکانی تێبپەڕێنێت، ئەو دەڵێت: ڕاهاتووم لەسەر دۆزینەوەی ئەو جیهانەی کە تێیدا دەژیێت و، ڕاهاتووە لەسەر هاتوچۆی ڕێڕەوەکانی نەخۆشخانە و، بەسەرکردنەوەی ژووری منداڵەکانی تر کە لە هەمان نەخۆشخانەن، ئەو هەروەها دەڵێت: ڕانەهاتووم وەکو منداڵێکی ئاسایی یاری تۆپی پێ بکەم یان یارییەکانی تر بکەم، بۆیە لەسەر ئەوە ڕاهاتووم، کە بیرکردنەوەی خۆم بەکاربێنم لە چێژوەرگرتن لە منداڵێتی خۆم.

پیاوێك 45 ساڵ لە تەمەنی لە نەخۆشخانە بەسەربردووە، زەردەخەنەش لێی جیا نابێتەوە!
پاش دوو ڕۆژ لە لەدایکبوونی "پاولۆ ماتشادۆ"، دایکی کۆچی دوایی دەکات، بۆیە ئەو بایەخ بە دروستکردنی هاوڕێیەتی دەوروبەرەکەی لە نەخۆشخانە دەدات، بۆیەش لەگەڵ "ئیلیانا، بەدریناهۆ، ئەندرسۆن، کلۆدیا، لۆسیانا، تانیا" دەبنە هاوڕێ، ئەو لەگەڵ پاکێتی منداڵییەکەی بە بیریدا نەهاتبوو کە ڕۆژێك دێت و لە هاوڕێکانی جیادەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ سەرەتای ساڵی (1992)، بارودۆخی هەندێك لە منداڵە هاوڕێکانی تێکدەچێت و یەك لە دوای یەك دەمرن، بۆیە ئەستەم دەبێت بۆی بەرگەی ئەو زیانە گەورە بگرێت، چونکە ئێستا تەنها ئەو و "ئیلیانا"ماون.

ئەوەی کە جێگەی هەڵوەستە لەسەرکردنە لە ژیانی "پاولۆ ماتشادۆ" ئەوەیە، کە ناوبراو هیوابڕاو نائومێد نەبووە، سەرەڕای ئەو ڕۆژگارە دوورودرێژەی لە نەخۆشخانە بەسەریبردووە، بەڵکو ئەو هەمیشە لێو بە خەندەیە و زەردەخە لە ڕووخساریدایە.

إرسال تعليق