تیمە پزیشکییەکان بەردەوام سکاڵای کەمی خوێن دەکەن، پێویستی زۆریش بە خوێن وایکردووە پسپۆڕان بەدوای داهێنانی هۆکارەکانی بەدەستهێنانیدا بگەڕێن، وڵاتێکی وەکو ڕوسیا پێویستی بە یەك ملیۆن لیتر خوێن هەیە، ساڵانەش بڕی داواکراو زیاتر دەبێت.
لە هەندێك وڵاتیش بڕێکی زۆری ئەو شلە بە نرخە هەڵدەگیرێت، بەڵام ئەستەمە بۆ هەموو کەس بەردەست بێت، ئەوانەشی دەتوانن سوودی لێببینن کەمینەیەکن کە دەتوانن لەبری دەستکەوتنیدا پارە بدەن، بەڵام ئەی خەڵکی تر؟!، بەڕاستی پاراستن و هەڵگرتنی خوێن کارێکی سەختە، بە تایبەت کە زانراوە خوێنیش ماوەی بەسەرچوونی هەیە.
ڕاستە خوێن هەڵدەستێت بە ڕۆڵێکی زیندوو و بەرگری لە جەستەی مرۆڤ، بەڵام لە هەمانکاتدا دەبێتە سەرچاوەی نەخۆشی کوشندەش، چونکە زۆر کەس دەترسن تووشی نەخۆشی ئایدز و جەرگ ببن کە لە خوێنەوە پەیدا دەبن، بۆیە پێویستە خوێن جێگرەوەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە، جگە لەوەش ئەو حاڵەتانەی پێویستییان بە بڕێکی زۆر لە خوێن هەیە وەکو جەنگەکان و کارەساتە سروشتییەکان، وایکردووە کە دۆزینەوەی ئەو جێگرەوەیە بکاتە پێویستییەکی لەپێشیینە.
"ڤلادیمێر گۆرۆدیتسکی" پڕۆفیسۆر لە بواری جێگرەوەکانی خوێن دەڵێت: مادەی "برۆفتۆران" تایبەتمەندی تواندنەوە و هەڵگرتن و گەیاندنی خوێنی هەیە بۆ خانەکانی لەش، کە ئەوەش یەکێکە لە وەزیفە سەرەکییەکانی خوێن، ئەوەش تایبەتمەندیی سەرەکی ئەو مادەیە، ڕوسیاش ڕێگەی داوە کە لە ڕووی پزیشکییەوە بە شێوەیەکی بەرفراوانەوە بەکاربهێنرێت، بەکارهێنانیشی ئەنجامی ئیجابی و ڕوونی بەدەستەوەداوە.
شایەنی باسە تا ئێستا بەکارهێنانی ئەو مادەیە بە شێوەیەکی بەرفراون لەسەر ئاستی جیهان بڵاونەبووەتەوە، بەڵام جگە لە ڕوسیا، لە ئەمریکا و یابانیش بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەش کە بایەخپێدان بە مادەی "برۆفتۆران" ڕوو لە زیادبوونە.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین ئەوەیە، کە بەهۆی ئەوەی کە مادەی "برۆفتۆران" ڕەنگی شین وەردەگرێت، بە "خوێنی شین" ناسراوە، یەکێکیش لە تایبەتمەندییە هەرە گرنگەکانی ئەوەیە، کە پێویستی بەوە نییە گونجاو بێت لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی خوێن.

إرسال تعليق