Ads (728x90)

ویلیان: بەختەوەرم بە بوونم لێرە، خەونم ئەوە بوو لێرە یاری بکەم
لەسەر پێگەی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، یانەی "چێلسی" ئینگلیزی تەواکردنی گرێبەستی گواستنەوەی یاریزانی بەڕازیلی "ویلیان" لە یانەی "ئەنجی" ڕوسی بۆ ڕیزەکانی، بە شێوەیەکی ڕەسمی ڕاگەیاند.

"ویلیان" ئیمزای لەسەر گرێبەستەکەی کرد لەگەڵ یانەی "چێلسی" بۆ ماوەی پێنج وەرز، هەروەها درێسی ژمارە "22" دەپۆشێت.

لە لێدوانێکییدا، "ویلیان" وتی: بەختەوەرم بە بوونم لێرە، خەونم ئەوە بوو لێرە یاری بکەم.

ئەو هەروەها وتی: "چێلسی" یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان، ئێستا من دەچم لە ژێر سەرکردایەتی باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان یاری بکەم، بۆیە من زۆر بەختەوەرم.

إرسال تعليق