Ads (728x90)

گۆرانیبێژی ناسراو "ئەساڵە نەسڕی" دەبێتە باڵاپۆش
گۆرانبێژی ناسراوی سوری "ئەساڵە نەسڕی" لەناو گۆڕەپانی شاری قودسی فەڵەستینی بە باڵاپۆشی دەرکەوت، کە بە هاوڕێیەتی هاوسەرەکەی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

ئەو دەرکەوتنەی "ئەساڵە نەسڕی"، پرسیاری لای هەوادارانی دروستکردووە، ئایا "ئەساڵە نەسڕی" بە نیازە بەردەوام بێت لەسەر ئەو باڵاپۆشییە یان نا؟!.

گۆرانیبێژی ناسراو "ئەساڵە نەسڕی" دەبێتە باڵاپۆش
لە وێنەیەکی تردا، "ئەساڵە نەسڕی" لەگەڵ هاوسەرەکەی بەیەکەوە نوێژ دەکەن.

شایەنی باسە، سەرۆکی فەڵەستینی پێشوازی لە "ئەساڵە نەسڕی" کرد، هاوکات "ئەساڵە نەسڕی" دووپاتیکردەوە، کە ئەو سەردانەیان، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان نییە لەگەڵ ئیسرائیل.

إرسال تعليق