Ads (728x90)

موسڵمانە فەڕەنسییەکە "ڕیبێری"، بووە باشترین یاریزانی ئەوروپی
ڕۆژی (29/8/2013) لە شاری مۆناکۆ، ڕێوڕەسمی دیاریکردنی باشترین یاریزانی ئەوروپی بۆ ساڵی (2013) بەڕێوەچوو، ڕکابەری بەدەستهێنانی نازناوەکەش لە نێوان "فڕانك ڕیبێری و کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی" بوو، کە سەرەنجام خەڵاتەکە بەخشرایە موسڵمانە فەڕەنسییەکە "فڕانك ڕیبێری"، ئەوەش دەستکەوتێکی ئێکجار گەورەیە، بە تایبەت بۆ یاریزانێکی تۆپی پێ، کە ئیسلام و پابەندبوون بە بەها بەرزەکانی، پاڵپشتییەکی دەروونی بەهێزیان پێبەخشیووە، تا ئەو ڕادەیەی لە ڕکابەرییەکەی لەسەر نازناوەکە، دەستباڵایی تەواوی خۆی بە شایستەیی بەسەر هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی تۆپی پێ "کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی" سەپاند، کە زۆر کەس هەڕەمەکییانە، بەبێ ڕەچاوکردنی هەستی موسڵمانانە، پشتیوانیان لە دووەکەی تر دەکرد، بەڵام خوای گەورە شکۆمەندییەکەی بە موسڵمانەکە بەخشی.

ئەو دەستکەوتەی "فڕانك ڕیبێری" وانەیەکی زۆر بەهێزە بۆ هەر موسڵمانێك لەهەر ئاست و بوارێکدا بێت، کە دەبێت لە هەنگاونان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکان، پشتئەستوور بن بە پاڵپشتی و پشتیوانی خودای گەورە، چونکە وەدیهاتنی هەر ئامانجێك "ڕکابەرەکان لەهەر کێیەك بن"،پەیوەستە بە کارئاسانی خودای گەورەوە.

دەبێ ئێمەی موسڵمان پاڵپشتی بۆ موسڵمانە فەڕەنسییەکە دەرببڕین، دەستکەوتەکەشی هاندەرمان بێت بۆ ئەوەی لە بەدەستهێنانی ئاوات و ئامانجەکانمان، وەکو "فڕانك ڕیبێری" پشتئەستوور بین بە پاڵپشتی و پشتیوانی خودای گەورە.

إرسال تعليق