Ads (728x90)

لێکۆڵینەوەیەکی چینی: بەڕۆژووبوون هۆکارە بۆ تەمەندرێژی
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەك، کە تیمێك لە توێژەرە چینییەکان لە زانکۆی "شانگهای" ئەنجامیانداوە، دووپات لەوە کراوەتەوە، کە بەڕۆژووبوون بۆ ماوەیەکی درێژ، کاری گیانەوەرە وردەکانی ناو ڕیخۆڵە و کرداری هەرسکردنی خواردەمەنییەکان و بوونی بە شانەی زیندوو لە جەستەی مرۆڤدا باشتر دەکات، ئەمەش سەردەکێشێت بۆ تەمەندرێژی ڕۆژووانەکە.

زانایان چەندین تاقیکردنەوەیان لەسەر مشکەکان ئەنجامدا و بۆیان دەرکەوت، کە برسێتی کاری “مێكرۆفلۆرا” ی لە ڕیخۆڵەکانیان باشتر کردووە و بووەتە هۆکاری گۆڕانکاری لە هەرسکردنی خواردەمەنییەکان و بوونی بە شانەی زیندوو لە جەستەیاندا، بۆ چەند هەفتەیەكيش تەمەنی درێژکردوون، ئەمەش بە بەراورد بەو مشکانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی خواردمەنییان خواردووە.

توێژەران ئاماژە بۆ بوونی پەیوەندییەکی ئاڵۆز دەکەن لە نێوان جەستەی مرۆڤ و “مێكرۆفلۆرا” (کۆمەڵە بەکتریایەکە لەناو ڕیخۆڵەدا هەیە و هەڵدەستێت بە یارمەتیدان لە شیکردنەوەی خواردەمەنییەکان)، بۆ نموونە: گۆڕینی پارێز سەردەکێشێت بۆ گۆڕانی جۆرەها بەکتریا، ئەوەش لای خۆیەوە سەردەکێشێت بۆ چەندین گۆڕانکاری لە کردارەکانی هەرسکردنی خواردەمەنییەکان و بوونی بە شانەی زیندوو لە جەستەی مرۆڤدا، هەروەها سەردەکێشێت بۆ گۆڕانکاری لە کاری کۆئەندامی بەرگری.

توێژەران پێش ماوەیەك لە ئێستا ئەوەیان ڕوونکردەوە، کە ئەو بەکتریایەی لە “مێكرۆفلۆرا” ی ڕیخۆڵەی کەسی قەڵەو وەرگیرا بوو، پێدەچێت ببێتە هۆکاری قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەلای مشکەکان.

إرسال تعليق